مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ده‌مانه‌وێت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش ته‌رخان ده‌كرێت، ته‌كنه‌لۆجیای پێویست بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان كه خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند ده‌بن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شه‌شی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌شداری له دیبه‌یتێكی دیداری میری كرد له شاری هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به پێشهاته‌كانی كوردستان و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
مه‌سروور بارزانی گوتی، درووستكردنی حكوومه‌ت ماوه‌یه‌كی خایاند، به‌ڵام دواجار حكوومه‌تێكمان پێكهێنا و ماوه‌یه‌كه كار ده‌كه‌ین، لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان ستافی كابینه‌كه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه.
به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ چاكتركردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا
زیاتر گوتی، له حكوومه‌ت ئهنجێندایهكی هاوبه‌ش هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جێندایه ده‌كه‌ن و رامان گه‌یاندووه، كه به‌یه‌كه‌وه نزیك بین ده‌توانین باشتر ئه‌و ئه‌جێندایه جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كارنامه‌ی حكوومه‌ت چه‌ند پرسێكی گرنگ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و چاره‌یان بكه‌ین، یه‌كێك له‌وانه پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چارهسهركردنییهتی، هه‌وڵیشمانداوه حكوومه‌ت حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بێت و هاووڵاتی سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.
" به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ چاكتركردنی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، كه ماوه‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵێكی ڕژد هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاسایی بكه‌ینه‌وه به گوێره‌ی ده‌ستوور" سه‌رۆك وه‌زیران وای گوت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك دراوه بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و فراوانكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پشت به هه‌نارده‌ی نه‌وت و غاز و وزه نه‌به‌ستین، به‌ڵكو په‌ره به هه‌موو كه‌رته‌كانی تری وه‌كو كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار بده‌ین، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن كاری له‌سه‌ر بكرێت.
مه‌سروور بارزانی گوتی، پاراستنی ئه‌زموون و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی له‌ناو كارنامه‌ی حكوومه‌ت جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه، هاوكات پرسی خزمهتهكانیش به‌شێكن لێی، ده‌بێت حكوومه‌ت بكرێته ئه‌لیكترۆنی، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ئاسانتر ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كان بگات.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابخانه پێویسته، كه نییه، به گوێره‌ی داتا، نزیكه‌ی 35 هه‌زار هۆڵی خوێندن پێویسته به گوێره‌ی ستانداری نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی قوتابی و مامۆستا دابین بكه‌ین، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پێشبكه‌وێت ده‌بێت گرنگی به په‌روه‌رده بدات، له قۆناغی سه‌ره‌تایی تا زانكۆ.
هێمای به‌وه‌یش كرد، هه‌ندێك شوێنی دووره ده‌ست قوتابخانه نییه، "ئێمه بودجه‌ی تایبه‌تمان ته‌رخان كردووه و داواشمان له كه‌رتی تایبه‌ت كردووه هاوكاری حكوومه‌ت بن له‌و پرسه، چونكه ئه‌و ته‌نگژه داراییه سه‌خته تووشی هه‌رێم بووه و قه‌رزێكی زۆری كه‌وتووه‌ته سه‌ر، ئه‌وانیش به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كان، ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌كی ئابوورییه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستانی سنووردار كردووه، به‌پێی تواناش هه‌وڵمان داوه زۆر گرنگی به كه‌رتی په‌روه‌رده بده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری پێویستمان داوه".
ده‌مانه‌وێت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش ته‌رخان ده‌كرێت، ته‌كنه‌لۆجیای پێویست بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان
له‌باره‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی گفتوگۆ كراوه چۆن په‌ره به‌و سیسته‌می ته‌ندروستییه بده‌ین، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكو بتوانین له داهاتوودا ئه‌و كه‌رته بكه‌ینه كه‌رتێكی ئه‌وتۆ و پزیشكان تواناكانیان په‌ره پێبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له رێگه‌یه‌وه خه‌ڵك له ده‌ره‌وه بهێنێته هه‌رێمی كوردستان.
" ده‌مانه‌وێت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆش ته‌رخان ده‌كرێت، ته‌كنه‌لۆجیای پێویست بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان كه خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند ده‌بن و سوودی لێ وه‌رده‌گرن، ئاستی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستیش له هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستی كارمان بۆ ئه‌وه كردووه" مه‌سروور بارزانی له پانێڵه‌كه‌یدا وای گوت.
هه‌روه‌ك گوتی، هه‌ر وڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بیه‌وێت پێش بكه‌وێت، ده‌بێت ژێرخانی ئابووری باشی هه‌بێت، به‌داخه‌وه له كوردستان به پێی پێویست نه‌توانراوه بكرێت، له زۆرێك له كه‌رته‌كان كه‌موكوڕی هه‌یه و ده‌بێت ته‌واو بكرێن.
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كوردستان به‌وه ده‌بێت داهات له ده‌ره‌وه بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان
گوتی، زۆربه‌ی سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان تا ئیستا له‌سه‌ر هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل بووه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌واته ئێمه وڵاتێكین كه‌لوپه‌ل هاورده ده‌كه‌ین، واتا خۆمان نه‌مانتوانیوه به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆمان هه‌بێت و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش له سیاسه‌تی ئابووریدا ئه‌وه له خزمه‌تی كوردستاندا نه‌بووه، جگه له نه‌وت و هه‌ندێك به‌رهه‌می دیاریكراو نه‌بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كوردستان به‌وه ده‌بێت داهات له ده‌ره‌وه بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان كه به وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ده‌كرێت، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییش هانبدرێت داهات نه‌باته ده‌ره‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته كارێكی باشتر بكرێت، وه‌به‌رهێنه‌ر خۆی بڕیار له‌سه‌ر درووستكردنی پرۆژه نه‌دات، به‌ڵكو حكوومه‌ت بزانێت پێداویستی خه‌ڵك چییه ئینجا بیداته به‌رده‌ستی وه‌به‌رهێنه‌ر، به‌و جۆره‌ی پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ پێداویستی خه‌ڵك بگونجێت، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه وه‌به‌رهێنه‌ر مافی ده‌ستنیشانكردنی پرۆژه‌كه‌ی پێ‌نادرێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه و ده‌توانن له‌وه‌ش هاوكاربن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، له‌سه‌رتاوه گوتوومانه دژی گه‌نده‌ڵین، هه‌موو هه‌وڵێكیشم داوه ئه‌و دیارده‌یه بنبڕبكهین، له هه‌موو دنیاش گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌ییه، ته‌نیا گه‌نده‌ڵی دارایی نییه، خراپ به‌كارهێنانی كاتیش گه‌نده‌ڵییه، بۆ نموونه ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه ده‌بێت له كاتی دیاریكراو له خزمه‌ت هاووڵاتیدا بێت. هه‌ندێك له‌و كارانه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌ستۆی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ش بڕیارمانداوه كه ده‌بێت ده‌وام رێكبخرێته‌وه و به گوێره‌ی پێویست فه‌رمانبه‌ران ده‌وامی خۆیان بكه‌ن. بۆ نموونه كه‌سێك له رێگه‌ی دووره‌وه دێته هه‌ولێر سێ رۆژ و چوار رۆژ و هه‌فته له دوای مامه‌ڵه‌كه‌ی بێت و بڕوات و پاره‌ی زۆری تاكسی و به‌نزین بدات، كه بۆی ناكرێت ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵییه، بۆیه ناچاره په‌نا بۆ شوێنی دیكه ببات".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیارمان ئه‌وه بووه هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ته خزمه‌تكاری خه‌ڵكه، كه‌سێك بۆ ئه‌وه دانراوه كه خزمه‌ت بكات، ده‌بێت مه‌منوونیش بێت هاووڵاتی لێی رازی بێت، ئه‌وه‌ش سیاسه‌تی ئێمه بووه له‌سه‌ری رۆیشتوون، خۆشحاڵیشم كه خه‌ڵك رازییه له رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وام.
راگرتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه كه گه‌نده‌ڵیان پێوه ده‌كرا، چاره‌سه‌ری نیوه‌ی گه‌نده‌ڵییه
مه‌سروور بارزانی دووپات ده‌كاته‌وه كه راگرتنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه كه گه‌نده‌ڵیان پێوه ده‌كرا، چاره‌سه‌ری نیوه‌ی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌وه‌شمان كردووه، ئه‌وه‌ی تریش ده‌مێنێته‌وه به پێداچوونه‌وه به‌و شوێن و بابه‌تانه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به میزاج ناكرێت و ده‌بێت به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ته‌واو هه‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت، هه‌وڵمانداوه ریفۆرمی دارایی و ئیداری بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌وه‌شمان ده‌ست پێ كردووه و پسپۆری بیانی هێنراون، به كاركردن به یه‌كه‌وه ئه‌و دیارده‌یه به‌شێكی زۆری كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات ره‌وشی كوردستان هه‌ستیار بووه، به‌رده‌وام كێشه‌ی دیكه خۆیان فه‌رزكردووه و هاتوونه‌ته پێش و كابینه‌كانی پێشوو نه‌په‌رژاونه‌ته سه‌ر ئه‌و كاره، به‌ڵام ده‌رفه‌ت هه‌بێت به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین و كاریش كراوه.
باس له‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژار نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ن سه‌رپێچییه‌كی ساده‌یه و كاریگه‌رییه‌كی كه‌می ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی یاسایه بیكات، كاریگه‌رییه‌كی زۆرتره و مه‌ترسیدارتره، هیچ كه‌سێكیش له یاسا به‌رزتر نابینین بۆ باشتر دانانی یاساكانیش وه‌زیرێكی تایبه‌ت هه‌یه به برپرسی مه‌له‌فی نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ده‌مانه‌وێت ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین و ده‌مانه‌وێت گرنگی به ته‌واوی كه‌رته‌كانی دیكه بده‌ین، به‌تایبه‌تیش پرسی باج، كۆمپانیای گه‌وره و بچووك له كوردستان هه‌ن و پابه‌ندن باج به حكوومه‌ت بده‌ن، ئه‌وه‌ش ستانده‌رێكی نێوده‌وڵه‌تییه، باج رێگهیهكیشه بۆ به‌رپرسیاربوونی هاووڵاتی به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی باج بدات ده‌توانێت بڕیارێكی باشتریش بدات و گوشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت بكات، ئه‌گه‌ر هاووڵاتی هیچ به‌رپرسیارێتی نه‌بێت ناتوانێت ئه‌و گوشاره‌ش بكات.
حكوومه نایه‌وێت باج له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت قورس بكات، به‌ڵام كۆمپانیا گه‌وره‌كان ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی درووست سیسته‌می باجه‌كانیان رێكبخرێنه‌وه، هه‌وڵی جددیش هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و له داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت.
پوخته‌یه‌كی تری له قسه‌كانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان له دیداری میری:
نكۆڵی له رۆڵی حزب ناكرێت، كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره و له كاتی هه‌ڵبژاردن حزب به‌شداری ده‌كات، نه‌ك حكوومه‌ت، جه‌ماوه‌ری حزبه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كامه حزب ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، به گوێره‌ی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
دوای هه‌ڵبژاردن حزبه براوه‌كان ده‌توانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر داڕشتنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی بێت، لایه‌نه به‌شداره‌كان ده‌توانن ئه‌جێندای هاوبه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی ئێستا هه‌یه، په‌یوه‌ندی حزب و حكوومه‌ت له كوێوه دێت و چۆن ده‌بێت، كاتێك حزب به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئه‌جێندای خۆی ده‌نووسێت، ئینجا نوێنه‌ری خۆی و ئهجێنداكهی له حكوومه‌تیش داده‌ڕێژێت، كه‌واته حكوومه‌ت ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای لایه‌نه براوهكهن، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی حزبه‌كانیش دیاریان ده‌كه‌ن ده‌بێت جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی حزبه‌كانیان بكه‌ن، هاوكات ده‌بێت ئه‌جێنداكه بده‌نه ده‌ست نوێنه‌رانیان له حكوومه‌ت، دوای ئه‌وه به‌رپرسێكی حزبی له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت ره‌نگه پێشنیازی باشی هه‌بێت، بیداته حكوومه‌ت، چونكه ئه‌وانه جه‌ماوه‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئاساییه پێشنیازهكهش بدات، پێناسه‌كردنی په‌یوه‌ندی حزب و حكوومه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ری ورد و شه‌فاف بین، حكوومه‌تیش ته‌نیا هی حزبه‌كان نییه، راسته حزبه براوه‌كان حكوومه‌تیان پێكهێناوه، به‌ڵام خه‌ڵكێك هه‌یه به‌شداری هه‌ڵبژاردنیشی نه‌كردووه، له هه‌مان كاتدا حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر به ژیان و گوزه‌رانی ئه‌وانیش به‌رپرسه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه لایه‌نگر و ده‌نگده‌ری هیچ لایه‌نێك بن.
په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا
له‌یه‌كێك له رۆژنامه‌كان خوێندمه‌وه، نووسه‌رێك باسی له‌وه‌كردبوو ئه‌و حكوومه‌ته هیچی نه‌كردووه، ته‌نیا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش كردووه، مه‌به‌ستی ئێمه خزمه‌تگه‌یاندن بووه، باسی ناكه‌ین و منه‌تیش ناكه‌ین.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، فره‌ڕه‌هه‌ند و بابه‌ته، دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ند وه‌زیرێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدامان كرد، بۆ پیشاندانی نیازپاكی و چه‌ند پێشنیازێكیشمان پێشكه‌ش كرد.
دوو شت بوونه‌ته گرفت، یه‌كیان ناوچه كوردستانییه‌كان و ئاسایشی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وت و گاز و بودجه، له رابردوودا كاریان له‌سه‌ر كراوه و ده‌ستكه‌وتی باش هه‌بووه، بۆ نموونه لایه‌نی ئه‌منی، كه به‌یه‌كه‌وه له دژی داعش ده‌ستكه‌وتی باش هه‌بووه و ده‌ریشكه‌وتووه، كه به‌غدا سه‌قامگیر بێت هه‌رێمی كوردستانیش سه‌قامگیرتر ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه.
گرووپی تیرۆریستی داعش توانیویه‌تی سوود له فه‌راغی ئه‌منی وه‌ربگرێت، له سنووری سووریاوه تاكو دیاله، له هه‌موو شوێنێك سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپی جیاجیای سه‌ر به داعش هه‌ستی پێده‌كرێت و بوونه‌ته مه‌ترسیش له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی به‌غدا و هه‌رێمیش، هه‌رچه‌نده هه‌ولێر توانیویه‌تی تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌قامگیری خۆی بپارێزێت، سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌ین كه توانیویانه ئه‌ركه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ین.
ئیمه پێشنیازمان كردووه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی پێشووتر كه له ساڵی 2014 كراوه بۆ درووستكردنی سه‌نته‌رێكی هاوبه‌ش بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی هاوبه‌ش.
ده‌توانرێت به گوێره‌ی مادده‌ی 140 چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ناوچه‌كه دابنرێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك پرس هاتوونه‌ته پێش كه ئاسته‌نگی درووست كردووه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كاتێكی زیاتری بۆ دابنرێت.
مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز و بودجه، دوای 2014، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرد له هه‌رێمی كوردستان، پێشتر نه‌بوو، ئه‌وه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بوو، تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كار بۆ ئه‌وه كرا هه‌رێم له ناوه‌ندی بڕیار دووربخرێته‌وه، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ناچاربووین سه‌نگه‌رمان به درێژایی 1100 كیلۆمه‌تر هه‌بێت، هاتنی نزیك له 2 ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر، كه 30%ی نفووسی هه‌رێمیان زیادكرد، داكه‌وتنی نرخی نه‌وت، ئه‌وانه هه‌موو هۆكاربوون بۆ ده‌ستكردنی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات.
ده‌بوایه له‌و كاته سه‌خته‌دا ئامرازێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه دابین بكات و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش بكات، دوای ئه‌و كاته سه‌خته حكوومه‌تی عێراق گۆڕا و هه‌ڵبژاردن كرا و ئێستا رووبه‌ڕووی واقیعێكی نوێ بووینه‌ته‌وه، عێراق رۆژانه 4.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، 3 ملیۆن ده‌فرۆشێت، یه‌ك ملیۆن و نیو نه‌وتی خستووه‌ته لاوه بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی، كه ده‌كاته 22%، كه‌واته میزانیه‌ی پێشبینی كراوی حكوومه‌تی عێراق، 78%ی داهاته‌كه‌ی نه‌وته، نه‌ك 100%، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان هیچ به‌شێكی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه بۆ بهركابردنی ناوخۆیی، ده‌بوایه به‌شێك له‌وه‌ش بدرێته هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه نه‌وتی سپی كه وه‌رزی زستان دێت، یان دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، به‌ڵام هیچ شتێك بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم دانه‌نراوه.
به‌شێكی زۆری بودجه‌ی عێراقیش بۆ نه‌فه‌قاتی سیادی ته‌رخان كراوه، كه به‌شی هه‌رێمیشی تێدایه و به‌شێكی بۆ ئه‌وێ ده‌چێت، كه ده‌بێت بۆی بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه له نه‌فه‌قاتی سیادی نایه‌ت و له 55%هكه دێت، پێشتر رێككه‌وتبوون كه به‌شی هه‌رێم بنێردرێت، به‌ڵام نادرێت.
كه‌واته بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له له عێراق، 12.6% له 55% و ئه‌ویش له بنه‌ڕه‌تدا 78%ـه، كه له كۆتاییدا ئه‌و 12.6%یه ده‌كاته 5%ی كۆی بودجه‌ی عێراق.
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هه‌نارده‌ی ده‌كات، نیوه‌ی ده‌بێته‌وه ده‌سحه‌قی كۆمپانیاكانی نه‌وت، كه له عێراق له‌سه‌ر میزانیه‌ی گشتییه‌كه‌ی ده‌یدات به پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام له هه‌رێم ته‌نها له داهاتی نه‌وت ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدرێته‌وه عێراق، به‌ڵام با میزانیه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌و كاته هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام چۆن دهیفرۆشێت و له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت، پێویسته هه‌رێمی كوردستان بیزانێت، چۆن به‌غدا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بزانێت، ئێمه‌ش به مافی خۆمانی ده‌زانین كه نه‌وتی عێراق له هه‌ر به‌شێك چۆن ده‌فرۆشرێت و چۆنیش هه‌نارده ده‌كرێت.
به‌رپرسیارێتی ئێمه پاراستنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت میزانیه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم به‌غدا دابینی بكات، ئه‌وه‌ش ناخۆشه كه هه‌رچی هه‌یه بیبه‌ن و هیچیش نه‌گه‌ڕێننه‌وه، لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی و ستافه‌كه‌ی هه‌یه.
قه‌رزی ده‌ره‌كی
62 ملیار دۆلار قه‌رزی بیانی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقه، كه ده‌بوایه به‌شێك له‌و پاره‌یه كه 9 ملیاره بدرێته هه‌رێمی كوردستان كه نه‌دراوه، به‌ڵام له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت كه به هیچ شێیوه‌یه‌ك لێی سوودمه‌ندبووه.
پرسی پترۆدۆلار
ده‌بوایه هه‌موو ناوچه‌یه‌ك كه به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته، ده‌بوایه دۆلارێك له به‌رمیل نه‌وتێك بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام هیچ شتێك حیساب نه‌كراوه.
بۆ ئه‌و پرسانه‌ش لێكتێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی باش و گفتوگۆش هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنییان، به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا زۆر نیگه‌رانی كردووین و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت، له‌لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ داوای ره‌وای ئه‌و خه‌ڵكه‌ین كه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت كه ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق هه‌ن، به‌هۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه، به‌ڵكو حكوومه‌ته‌كانی پێشوون، كه كارێكی باش نییه هه‌موو بخرێته ئه‌ستۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی.