به‌وێنه‌.. داری به‌ مه‌به‌ست گه‌یشتن له‌ كوردستان

:: PM:06:21:23/01/2017 ‌
لە هەرێمی کوردستان چەندین جۆری دار هه‌ن بە بڕوای خەڵک ئەو دارانە دەتوانن هیوایەک ببەخشن بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌به‌ست "مراز حاسل بوون" لەوانە، داری زەمبیل فڕۆش لە زاخۆ و داری خالانە لە ئامێدی و داری مەزارگەی جینۆسایدی بارزانیەکان لە گوندی بارزان.

ئەوەی لە وێنەکان دا ده‌یبینن داری گه‌یشتنه‌ به‌ مه‌به‌ست لەسەر گوڕستانی جینۆسایدی بارزانیەکان لە گوندی بارزان، دوای ئەوەی روخانی رژێمی بەعس و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی بو گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان، کومەڵێک له‌ روفاتی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیەکان لە باشووری عێراق بو هەرێمی کوردستان گه‌ڕێندرانه‌وه‌ و له‌ گوندی بارزان لە شوێنێکی تایبەت نێژران.


لە ساڵیادی جینۆساید کردنی بارزانیەکان، کەس و کاری جینوساید کراوەکان و خەڵکانی تر سەردانی گوڕستانی جینوساید کراوەکانی بارزانیان دەکەن و پەڕۆیەک لە دارێکەوە هەڵدەواسن بۆ ئەوەی ئاواته‌كانیان بێتەدی.

ئەو دارە له‌ بارزان دەیان پەڕۆی پێوه‌ هه‌ڵواسراوه‌ و بۆته‌ رەمزێکی جوان بۆ گۆرستانەکە.
بارزان: نەوزاد هلوری.

Displaying received_1839361776341584.jpeg

Displaying received_1839361779674917.jpeg


Displaying received_1839361783008250.jpeg

Displaying received_1839361786341583.jpeg


وشە - عه‌لی سدیق