تاناسیس كامپانیس ڕۆژنامه‌وان و توێژه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سنشری فاونده‌یشن له بابه‌تێكدا كه له پێگه‌ی "
فۆرێن ئافێرز" بڵاوكرداوه‌ته‌وه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سیاسییه‌كانی عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به دوای خواست و ئاره‌زووه‌كانی خۆیان كه‌وتوون، خه‌ڵكی كه‌مپه‌كانیان به ته‌واوی په‌راوێزخستووه و چاویان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش نه‌ماوه، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه كه گۆڕانگاری گه‌وره له وڵاته‌كه دروست ببێته‌وه و دووباره داعش عێراق تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره بكاته‌وه.
توێژه‌ره‌كه ده‌ڵێ، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێ كه له‌ناوچوونی به‌غدادی كۆتایی داعشه، به‌ڵام سه‌رجه‌م ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به گرووپه توندڕۆكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی تری توندڕۆییه و به سه‌ركردایه‌تی نوێ و ستراتیجی تازه‌وه پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌غدادی له‌وكاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌ی ده‌كرد، ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی له عێراق و سووریا كۆنتڕۆڵ كرد، كه هێنده‌ی به‌ریتانیا ده‌بوو، به‌ڵام تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2018 هه‌موو ناوچه‌كان له تیرۆریستانی داعش پاككرانه‌وه و هیچ بوونێكیان به ئاشكرا نه‌ما و له حه‌شارگه و به‌شێوه‌ی نهێنی پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه ماوه‌ته‌وه.
كامپانیس له‌باره‌ی كه‌مپه‌كانی خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه ژماره‌یان نیو ملیۆن كه‌س له پیاو و ژن و منداڵ ده‌بێ، هۆشداری توند ده‌دات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ماڵباتی چه‌كدارانی داعش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كه‌مپی زۆره‌ملێ و له ژێر چاودێری هێلراونه‌ته‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن و كاره‌ساتی گه‌وره له داهاتوو ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی عێراق چاویان له پۆست و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه و دۆخی ته‌ناهی و وڵاتیان په‌راوێز خستووه
ئاماژه‌ی داوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسان و حزب و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی عێراق، هیچ ئاگاییه‌كیان له ڕه‌وشی ته‌ناهی وڵات نه‌ماوه و به‌رده‌وام خه‌ریكی سه‌ركه‌وتن و ده‌ستخستنی پۆستی گه‌وره‌تر و گه‌نده‌ڵی زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆیان، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان به پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ ململانێی گه‌وره له داهاتوو له ناوچه‌كه له نێوان چه‌كداران و هێزه عێراقییه‌كان دروست ببێ و سه‌ره‌نجامیش تیرۆریستان به‌شێكی فره‌وانی خاكی عێراق كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌رپرسانی عێراق خه‌می پۆست و پێگه‌ی خۆیانه‌وه، چونكه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه خۆپێشاندان ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وان به ته‌واوی خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ن له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران و ده‌یانه‌وێ به هه‌ر جۆرێك بێ كۆتایی به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه بهێنن و خۆیان له پۆسته‌كان بمێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی خۆیان بپارێزن و كه‌سیان بیر له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه و دۆخی ته‌ناهی ناكه‌نه‌وه.
سوننه‌كان كه له شه‌ڕی داعش زۆرترین زیان به‌ر ناوچه‌كانیان كه‌وت و ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد، كه حكوومه‌تی نوێی عێراق دووباره ناوچه‌كانیان نۆژه‌ن بكاته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئاوه‌دانی ئه‌و ناوچانه نه‌هاوێشتووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه پاشماوه‌كانی داعش دووباره كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست بكه‌نه‌وه و خه‌ڵك بۆ ڕیزه‌كانی خۆیان كێش بكه‌ن، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ڕوومادی و له بیابانی ڕۆژئاوای عێراق، چالاكی و جموجۆڵه‌كانی پاشماوه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوونه.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی ڕقی سوننه‌كان و ئه‌گه‌ری دروستبوونه‌وه‌ی هاوسۆزی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ چه‌كداران، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دوای ڕزگاركردنی ناوچه‌كان، له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانی نزیك له ئێرانه‌وه، كه سه‌رجه‌میان هێزی شیعه‌ن، زۆرترین خه‌ڵكی سوننه بێ دادگاییكردن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه سوننه هه‌زارانیان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له سێداره‌دران و گولـله‌باران كران.
دیارده‌یه‌كی تر كه له دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دروست بووه، هه‌وڵ و كاریگه‌رییه‌كانی به‌رپرسانی سوننه له نێو په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق، كه هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كه له كه‌مپه‌كان به زۆره‌ملێ كۆ كراونه‌ته‌وه، ده‌ریان ده‌خه‌ن و له نێو شاره‌كان ئازادیان ده‌كه‌ن، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ماوه‌ی ڕابردوو فه‌رمانی كردووه به ده‌ركردنی هه‌زاران خانه‌واده تا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌بوون ده‌ربكرێن، ئه‌مه‌یش بێ هیچ ڕێوشوێنێكی ته‌ناهییه و ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش ناویان تۆمار ده‌كرێ و ده‌رده‌كرێن، دواتر كه‌س نازانێ به‌ره‌و كوێ ده‌چن و له كوێ نیشته‌جێ ده‌بن.
خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كان به‌هۆی ڕێگری له ده‌رچوونیان و قورسی ژیانیان ڕقی زۆریان به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت بۆ دروست بووه و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بیر له چوونه‌وه ناو داعش بكه‌نه‌وه
دوو ساڵ زیاتره داعش له عێراق كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌ت هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ كه‌سوكاری خانه‌واده‌كانی داعش نه‌خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و بابه‌ته‌ی به ته‌واوی په‌راوێزخستووه و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دواخستنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ خانه‌واده‌كانی داعش، مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر عێراق دروست ده‌كات، چونكه كاتێك كه‌سوكاری چه‌كدارانیش له كه‌مپه‌كان و له‌و په‌ڕی مه‌ینه‌تی ژیان بگوزه‌رێنن و ژیان و مه‌رگ لایان یه‌كسان ببێ، ناچارن ئه‌و ڕقه‌ی له دڵیان كۆبووه‌ته‌وه، به‌رانبه‌ر ئه‌و ماوه زۆره‌ی سته‌م و په‌راوێزخستنه له‌لایه‌ن به‌غداوه، به تووڕه‌یی و هه‌وڵدان بۆ رزگاربوون و تێكه‌ڵبوونه‌وه به كۆمه‌ڵگا ده‌ریی ببڕن و كێشه و گرفت له كه‌مپه‌كان دروست بكه‌ن و ئاژاوه و ئاڵۆزی بنێنه‌وه، كه دواجار دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌شكێته‌وه و به هانای ئه‌و خانه‌وادانه دێن و شه‌ڕ له نزیك كه‌مپه‌كان دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر چه‌كداران بتوانن سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌توانن دووباره ئاسایشی عێراق بخه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژده‌وه.
ئه‌كره‌م به‌یاتی ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق به گۆڤاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه 90%ی ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كان هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به داعشه‌وه نه‌بووه و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه، ناكرێ بڵێین تاوانبارن و ناكرێ بڵێین بێتاوانیشن، چونكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئه‌وان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، پیره پیاوێكی به ته‌مه‌ن له كه‌مپێكی ئاواره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی فه‌لووجه پێی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌وان به‌ندكراون و ژیانیان لێ كراوه به مه‌رگ، هۆكاری ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌وان سوننه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی میلیشیاكانی شیعه‌وه‌یه و پێوه‌سته به شه‌ڕی مه‌زه‌ویییه‌وه و هیچ پێوه‌ندییه‌كی به داعشبوون و نه‌بوون نییه.
نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه كه دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و ئاوارانه له نێو كه‌مپه‌كان ئه‌نجام داوه و ده‌ڵێ، زۆرینه‌ی ڕه‌هایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان ناسنامه‌یان هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حه‌هه‌ننه‌مه بمێننه‌وه، چونكه سوننه‌ن و حكوومه‌تێكی شیعه‌یش حوكمی وڵاته‌كه ده‌كات، بۆیه كێشه‌ی ئه‌وان هیچ پێوه‌ست نییه به دۆسیه‌ی تیرۆره‌وه، به‌ڵكوو سیاسی و مه‌زه‌ویییه‌وه و به بیانووی تیرۆره‌وه، ئامانجی مه‌زه‌وی و سیاسی ده‌پێكن.