كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مه‌ریكی ڤێرژنێكی ئه‌زموونی وێبگه‌ڕی تازه‌ی خۆی به ناوی Edge خسته‌ڕوو، به‌ڵام ئێسته بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و ئه‌زموونییه و بڕیاره له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ به فه‌رمی بیخاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.
كۆمپانیاكه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ئه‌و وێبگه‌ڕی داناوه و هه‌موو خه‌ڵكی ده‌توانن ڤێرژنه ئه‌زموونییه‌كه‌ی داونلۆد بكه‌ن و به‌كاری بهێنن، به‌ڵام دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ڤێرژنه تا 15ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر سوودی ده‌بێ و دوای ئه‌وه به فه‌رمی وێبگه‌ڕه‌كه به ڤێرژنی ته‌واوه ده‌خرێته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانه‌وه.
ئه‌و
وێبگه‌ڕه له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارپێكردنی ویندۆز 10 به‌كارده‌هێنرێت و زۆر تایبه‌تمه‌ندی و ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌ران تێدایه، جیا له‌وه‌یش له ڕووی ئاسایشه‌وه زۆر به به‌هێزی دروستكراوه و ده‌توانن گه‌ڕانی تایبه‌ت كه ته‌نیا خۆت داتاكانی ببینیت و بزانیت، له‌و وێبگه‌ڕه ئه‌نجام بده‌یت.
وێبگه‌ڕه‌كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه و ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌و وێبگه‌ڕه بریتییه له ئاسانی وه‌رگرتن و كۆپیكردنی داتاكانی په‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت، هه‌رچه‌نده له وێبگه‌ڕه‌كانی تر ده‌بێ، به فایلی ئێچ تی ئێم ئێل وه‌ری بگرن، به‌ڵام له‌م وێبگه‌ڕه ده‌توانن به وۆرد یان فایلی ئێكسل به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه‌ری بگرن، بێ ئه‌وه‌ی داتاكان كۆپی بكه‌ن و بیبه‌ن له‌ناو فایلێكی وۆرد كۆپی بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانیش به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕه‌كانی كڕۆم و مۆزێلا ده‌توانن له‌گه‌ڵ داونلۆد كردنی ئه‌م وێبگه‌ڕه سه‌رجه‌م داتاكانی ناو ئه‌و دوو وێبگه‌ڕه به یه‌ك كلیك بۆ وێبگه‌ڕه نوێكه‌ی ویندۆز بگوازنه‌وه و تووشی هیچ زه‌حمه‌تییه‌ك نه‌بن، له هێنانی ئه‌رشیڤی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی خستووتانه نێو لیستی دڵخوازانه‌وه و زۆرترین جار دهیانكهنهوه و سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.