بڕوانامەی IELTS كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەرجی دەزانێت بۆ وهرگیرانی قوتابی له خوێندنی باڵا، بهشێك له قوتابیان ههوڵی بهدهست هێنانی بڕوا نامهكه به شێوهی ساخته دهدهن و ئەمڕۆش یەكەمین بەڵگەی ساختەیی ئهو بڕوانامهیه ئاشكرا بوو.
ئیبراهیم گۆران بەڕێوەبەری كارگێری پەیمانگای بەریتانی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی IELTSی ئاستی ئینگلیزی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئێمە ڕۆژانە گوێبیستی بە دەستهێنانی بڕوانامەی ساختە دەبیت كە بە بڕێك پارە لەلایەن چەند خوێندكارێك بە دەست دەهێندرێت.
بەڕێوەبەری كارگێری پەیمانگای بەریتانی دەڵێت، ئەمڕۆ ئیمەیڵێكمان بۆ هات لە یەكێك لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ دڵنیابوونەوە لە بڕوانامەی قوتابیەك لە بەشی كیمیا بۆمان دەركەوت ئەو بڕوانامەیە ناو و پاسۆردەكەشی لای ئێمە و چەند پەیمانگایەكی تر نیە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی 2016 بۆ 2017 بە دەستهێنانی بڕوانامەی IELTSی كردۆتە پێوەری سەرەكی بۆ بەردەوام بوون وەكو قوتابی خوێندنی باڵا، لەئێستادا چەند پەیمانگایەكی بیانی كۆرسی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە كردۆتەوە.