لە دوێنێوه هەڵمەتی كوتانی منداڵان دژی ئیفلیجی لە ڕێگەی تیمەكانی وەزارەتی تەندروستیەوە دەستی پێ كردوە لە شارەكان دا، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت 920 هەزار منداڵ بڕیارە بكوترێن لە سەرانسەری هەرێم دا و لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا زیاتر لە 400 هەزار منداڵ لە شارەكان كوتراون.
دكتۆر خالس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند : كۆی گشتی ئەو منداڵانەی كە بڕیارە بكوترێن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان دا 920 هەزار منداڵە و بڕیارە ڕۆژانە 20%ی ئەو ڕێژەیە تەواو بێت و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەش دا زیاتر لە 400 هەزار منداڵ كوتراون لە شارەكان دا .
ڕونیشی دەكاتەوە دوو هەزار تیمی پزیشكی گەڕۆك لە شارەكان بەو كارە هەڵدەستن و زۆرترین منداڵیش بەر هەولێر كەوتووە بەهۆی بوونی ئاوارەیەكی زۆر لە سنووری ئەو شارەدا كە بریتیە لە 346 هەزار و 671 منداڵ، ههروهها لە سلێمانی 280 هەزار و 524 منداڵ و لە شاری دهۆكیش 292 هەزار و 545 منداڵ دەبێت.
پڕۆسەكەش بۆ ماوەی ( 5 ) ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و هەر ڕۆژێك دەبێت 20%ی ڕێژەی ئەو منداڵانە بكوترێن لە شارەكان دا.
گوتهبێژهكهی وهزارهتی تهندروستی داوا لە دایك و باوكان دەكات لەپێناو تەندروستیەكی باشتری منداڵەكانیان هاوكاری تیمە پزیشكیە گەڕۆكەكان بكەن.
هەولێر –هێمن ڕەفیق