بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو یاسای تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بكرێت، ژماره‌یان زیاتر له 250 هه‌زار خانووه.
سەرۆکی هەرێم 15 رۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ واژووکردنی یاساکە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، شوان زرار ئه‌ندامی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووه زێده‌ڕۆكانی په‌سند كرد، پێویسته ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بكات و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان به‌ڵاو بكرێته‌وه، دواتر یاساكه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و خانووه‌كان تاپۆ ده‌كرێن.
"هه‌ر كاتێك له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستانی به‌ڵاو كرایه‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانی رێكاری پێویست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خانووه زێده‌ڕۆكان تاپۆ بكرێن" شوان زرار وای گوت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه په‌سند كرا، هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ماوه 15 رۆژی له پێشه بۆ ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بكات.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 250 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و یاسایه سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم