كۆمپانیایه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی له‌كاتی كاركردن، بۆڕیی ئاوی دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌شكێنێت و به‌جێی ده‌هێڵێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێ، داوامان كردووه به زووترین كات بۆڕییه‌كه چاك بكه‌نه‌وه چونكه گرفتی بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، ره‌مه‌زان نامیق سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمپانیایه‌ك له ناوچه‌ی ژاڵه‌ی سه‌روو له سلێمانی، له كاتی كاركردنی بۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانی ناوچه‌كه‌ی شكاندووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بۆڕییه‌كه چاك بكه‌نه‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانه و كۆمپانیاكه‌ش به شكاوی به‌جێی هێشتووه.
جه‌مال حوسێن هاووڵاتیی دانیشتووی ژاڵه‌ی سه‌روو بۆ "وشه" گوتی، كۆمپانیاكه كاری له پڕۆژه‌یه‌ك كردووه و له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی، بۆڕی ئاوی به‌شێك له هاووڵاتییانی شكاندووه و به‌جێی هێشتووه.
"به‌شێكی زۆری ماڵان ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و ئه‌گه‌ر به خێرایی چاك نه‌كرێته‌وه، كێشه‌مان بۆ‌پ دروست ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه دووره و ئه‌گه‌ر ئاوی تانكه‌ریش بكڕین زۆر گران له‌سه‌رمان ده‌وه‌ستێت.
ژاڵه‌ی سه‌روو ده‌كه‌وێته به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانی و له‌ناو ماسته‌رپلانی شاره‌وانی سلێمانییه و سه‌رچاوی ئاوی خواردنه‌وه‌یان له سنووری ناوشاری سلێمانییه‌وه پێ ده‌گات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی