ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریكی كیم كارداشیان ماڵئاوایی له سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باراك ئۆباما كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئۆباما له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
دوای جێهێشتنی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆشكی سپی بۆ دۆناڵد تره‌مپ، كارداشیان به وێنه‌یه‌كی خێزانی ماڵئاوایی له باراك ئۆباما كرد.
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ته‌مه‌ن 36 ساڵی ئه‌مریكی له وێنه‌یه‌كی خێزانی دا كه خۆی و مێرده‌كه‌ی كانیه وێست و نۆرسی كچی له كۆشكی سپی له گه‌ڵ ئۆباما گیراوه، بڵاوی كرده‌وه و له ژێر وێنه‌كه‌ش نووسیویه‌تی " سوپاس سه‌رۆكی به‌ڕێز، له‌بیر ناكرێی"
كارداشیان له‌و بڵاوكراوه‌یدا باس له یادگارییه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆباما، وه‌ك ده‌ڵێت"كاتێك گه‌شتمان كرد بۆ كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كاتێكی خۆشمان به‌سه‌ر برد، یه‌كێك له‌و یادگاریانه ئه‌وه‌بوو، نۆرسی كچم گریا و سه‌رۆك ئۆباما رۆیشت قووتیه‌ك شكوڵاته‌ی بۆ هێنا، كاتێك قووتیه‌كه‌ی كرده‌وه، نورس پێكه‌نی، به‌ڵام من نه‌مهێشت بیخوات و ویستم شكوڵاته‌كه بۆ یادگاری هه‌ڵگرم، بۆیه دیسان ده‌ستی به گریان كرده‌وه".
سه‌رچاوه:
acunn