كه‌متر له مانگێكی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و تا دێت ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجام نه‌دانی كۆنگره‌كه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ناو یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م ده‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام پێناچێت له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه كۆنگره به‌ڕێوه بچێت.
ململانێی باڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگریان بنێرنه ناو كۆنگره هۆكارێكی تری دواكه‌وتنه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه دا، ململانێی باڵه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ئه‌ندام و لایه‌نگریان بنێرنه ناو كۆنگره هۆكارێكی تری دواكه‌وتنی كۆنگره‌یه.
لای خۆیه‌وه حامید حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به‌شێكی باشی ته‌واو بووه، ئیتر نارانین له‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه ده‌كرێت یان كه‌مێك دواده‌كه‌وێت.
هاوكات ڕه‌هبه‌ری سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی مانگێكی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانیش ته‌واوبوون. زیاتر گوتی، هیچ به‌رنامه‌و نیه‌تێك له ئارادا نییه بۆ دواخستنی كۆنگره‌ی چواره‌م.
پێشتریش به‌شێك له كادیرانی یه‌كێتی ئاماژه‌یان به‌وه دابوو كه كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان حه‌وتی مانگی 12ی ئه‌مساڵی بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی دیاركردووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه نین له‌و واده‌یه كۆنگره ئه‌نجام بدرێت.