ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووى عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكراى كردووه، كه لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە و هۆشداریی بوونی چه‌ند كەسێكى لە نوسینگەكەیدا پێداوە، كە ئەوان دۆخەکەی ئێسته‌ى عێراق زیاتر بەرە خراپبوون دەبەن، بەڵام گوێی بۆ نەگرتووە.
به‌رهه‌م ساڵح هیچ دەستەڵاتێکی جێبەجێکردنی نییە بۆیه ناتوانێت هیچ بکات
لە چاوپێكه‌وتنێكى لەگەڵ كەناڵی
"سكای نیوز"ى عه‌ره‌بى، ئەیاد عەلاوی ڕاى گه‌یاندووه، عێراق ئێسته وه‌ك جاران نه‌ماوه و به ته‌واوى لە دەست ده‌رچووە، دۆخه‌كه‌یش باش نابێت تا ئەو كاتەی میلیشیاكان هێزیان لە دەستدا بێت، بۆیه پێى وایه گفتوگۆ هیچ ئەنجامێكی نییە.
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه، كه زەحمەتە كه‌س بزانێت چی ڕوودەدات لە داهاتوودا و هیچ روون نییە دۆخى ته‌ناهى و ئابوورى عێراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت، ئەوەی ئێسته‌یش هەیە ڕەنگدانەوەی لاوازی حكوومەت دەردەخات.
عەلاوی نه‌یشاردووه‌ته‌وه، به بڕواى ئه‌و له عێراق بۆ هەمیشە كاتی دیالۆگ كۆتایی هاتووە، هیچ گفتوگۆیەكیش ناكرێت لە كاتێكدا میلیشیاكان دەسەڵاتیان له لایه‌نه سیاسییه‌كان زیاتر هەیە و زمانی گولـلە به‌كارده‌هێنن.
جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه پێویستە لێپرسینەوە لەوانە بكرێت كە خۆپێشاندەرانیان له ته‌واوى ناوچه‌كانى كوشتووە.
لەكۆتایدا له‌بارەی سەرۆک کۆماری عێراقه‌وه گوتى، "به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، هیچ دەستەڵاتێکی جێبەجێکردنی نییە، ناتوانێت هیچ بکات، هه‌نگاوه‌كانى سوودێك ناگه‌یه‌نێت به باشبوونى دۆخه‌كه له عێراق."