پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

:: PM:05:48:08/11/2019 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێك پیرۆزبایی بڵاو دەكاتەوە و هیوادارە ئەو یادە ببێتەی مایەی شادی و خۆشگوزەرانی.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی تشرینی دووەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی هاتووە، بە بۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (دروودی خوای لە سەر بێت) ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

لە بەشێكی پەیامەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران هیوادارە خوای مەزن ئەو یادە پیرۆزە بكاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەكەدا.

سبەی نۆی تشرینی دووەم بەرانبەر 12ـی رەبیع ئەوەڵەی كۆچی ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە و لە هەرێمی كوردستانیش ئەو یادە دەكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد