11 ساڵه كادرى یه‌كێتییه
11 ساڵه كادرى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت /نابینایه/. چه‌ند ساڵێكه وه‌ك خۆبه‌خش له ڕاگه‌یاندنى ئه‌و حزبه كار ده‌كات تا دواجار به‌ڵێنى پێ دراوه مووچه‌یه‌كى 400 هه‌زارى بۆ ببڕنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك كادر، توانا و خه‌باتى "دابان عه‌لى" له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتى، له بیر كرا.
زۆر له به‌ڵێنه‌كان به‌رانبه‌ر دابان جێبه‌جێ نه‌كراون
دابان عه‌لى نابینایه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار له میدیاى یه‌كێتى كار ده‌كات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، به‌ڵێنى زۆرى پێ دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ببرێته پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌و تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر وه‌ك خۆبه‌خش كارى كردووه، چونكه زۆر له به‌ڵێنه‌كان به‌رانبه‌ر دابان جێبه‌جێ نه‌كراون.
دابان بۆ كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى، په‌نای بۆ چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌و حزبه بردووه، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌سى تر داده‌مه‌زرێنن و كادرى تر ده‌هێننه ناو ڕادیۆى مه‌ڵبه‌ند، دابان به ته‌واوى په‌راوێز ده‌خرێ و ئه‌وه‌یش واز له كاره‌كه‌ى ده‌هێنێ.
دابان كه خاوه‌نى پێداویستى تایبه‌ته، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی ستهملێكردنهكهی په‌ناى بۆ "وشه" هێنا و ڕاى گه‌یاند، "یه‌كێتى له سلێمانى غه‌درم لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام داواى مافى خۆم ده‌كه‌م".
دابان عه‌لى بۆ "وشه" گوتى، 11 ساڵه وه‌ك كادرى یه‌كێتى كار ده‌كه‌م و ساڵێك زیاتره وه‌ك خۆبه‌خش له رادیۆى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى به‌رنامه‌م پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئێسته چه‌ند كه‌سێكیان هێناوه و شوێنى منى پێ پڕ كراوه‌ته‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه چه‌ند جارێك حاكم قادر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانیى له كێشه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته كه ده‌یه‌وێت به توانا و لێهاتووی خۆی بژی، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌ڵێنى زۆرى پێ دراوه، به‌ڵام مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى پێیان ڕه‌وا نه‌دیوه ته‌نانه‌ت مووچه‌یه‌كى 400 هه‌زاریشى بۆ ببڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ندان كه‌سى تر هێنراون و مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
"ئێسته داواى قه‌ره‌بوو له یه‌كێتى ده‌كه‌م و به مافى خۆمى ده‌زانم، چونكه یه‌كێتى غه‌درى لێ كردووم و هه‌راسانی كردووم" دابان وای گوت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى یه‌كێتى، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌یه‌ك مامۆستا دابان به‌رنامه و چالاكى زۆرى بۆ راگه‌یاندنى یه‌كێتى كردووه، به‌ڵام دواتر چه‌ند كه‌سێك هێنراون و ئه‌و په‌راوێز خراوه.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه دابان كه‌سێكى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته و نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ كه ئێسته‌یش هیچ له به‌رپرسانى یه‌كێتى وه‌ڵامى ناده‌نه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا جه‌زاى ساز به‌ڕێوه‌به‌رى ڕادیۆى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتى له سلێمانی، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕاسته دابان عه‌لى به‌رنامه‌ى هه‌بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره خۆى وازى هێناوه.
ڕوونی كرده‌وه كه "هه‌ر كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ئازاده به خۆبه‌خش كاره‌كانى بكات". به‌ڵام دابان به مافی خۆی ده‌زانێت دوای ئه‌و ماوه زۆره‌ی خۆبه‌خشی مووچه‌ی پێ بدرێت وه‌ك یه‌كێك له‌وانه‌ی كه بێ پێشینه‌ی كار مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.