تا ئێسته نه‌توانراوه شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بدۆزرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رى هه‌یه ده‌رفه‌تێكى تر به‌عادل عه‌بدولمه‌هدى بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێك له داواكاریی خۆپێشانده‌ران بهێنێته دى.
خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به‌رده‌وامه و رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى كوژراو و برینداران زیاتر ده‌بێت، خۆپێشانده‌رانیش له‌سه‌ر "كه‌وتنى رژێم" سوورن، كه‌چى له‌لایه‌كى تر لایه‌نه سیاسییه‌كان خه‌ریكى تاوتوێكردنى كۆمه‌ڵێك بژارده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى كاتیش بێت، توڕه‌ییه‌كانى شه‌قام دابمركێننه‌وه.
لایه‌نه‌كان و قاسم سوله‌یمانى پێشنیاریان كردووه ده‌رفه‌تێكى تر به عادل عه‌بدولمه‌هدى بدرێت
تا ئێسته دوو بژار له‌به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، هه‌ر دووكیان سه‌ختى خۆیان هه‌یه و جێبه‌جێكردنیان ئاسان نییه، یه‌كه‌میان دانانى كه‌سێكى تره له پۆسته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، دووه‌میشیان پێدانى ده‌رفه‌تێكى تره به عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆئه‌وه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا به‌شێك له داواكارى خۆپێشانده‌ران بهێنێته‌دى.
سه‌باره‌ت به یه‌كه‌میان تا ئێسته دیار نییه ئاخۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه یان نا، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى شوێنگره‌وه‌ى بكرێت، دووه‌م شه‌قام و خۆپێشانده‌ران ته‌نیا دووپات له سه‌ر لادانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ناكانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان رووخانى ته‌واوى رژێمیان كردووه‌ته دروشم. سێیه‌م وه‌ك سه‌رچاوه سیاسییه‌كان باسى ده‌كه‌ن، تا ئێسته هیچ كه‌سێك وه‌ك شوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستنیشان نه‌كراوه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌یش بكرێت ئه‌وا سه‌خته، چونكه ئێران نایه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه له ده‌ره‌وه‌ى حزبه ئیسلامییه‌كانى شیعه‌وه بێت.
واته نایه‌وێ كه‌سى كاندیدكراو له ده‌ره‌وه‌ى ده‌عوه و به‌در و ره‌وتى سه‌در و حیكه‌م و گرووپه‌كانى تر‌ى شیعه بێت. ئه‌گه‌ریش به‌مشێوه‌یه بێت ئه‌وا به دڵى جه‌ماوه‌ر نابێت. سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید"ى گوتووه تا ئێسته له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه قسه له‌سه‌ر پێنج كاندید كراوه، هه‌ر هه‌مووشیان له‌ده‌ره‌وه لایه‌نه‌كان قبوڵیان نه‌كردووه، به بیانووى ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌و جۆره كه‌سانه رازى نابێت.
واته به بوونى ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه، بژارده‌ى یه‌كه‌م ئاسان نییه. بۆیه سه‌رچاوه‌كان وه‌ك بژارده‌یه‌كى كۆن به‌ڵام به‌هێز باس له بژاره‌ده‌ى دووه‌م ده‌كه‌ن، ئه‌ویش پێدانى ده‌رفه‌تێكى تره به عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌یه‌دا كارێك بكات تا سه‌رنجى خه‌ڵك رابكێشێت و توڕه‌ییه‌كان دابمركێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر چه‌نده ئه‌مه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى دووه‌م ماوه‌ى حوكمڕانى عادل عه‌بدولمه‌هدییه و هێشتا به یاسا سێ ساڵى ماوه، كه‌چى پێشتریش هه‌مان ده‌رفه‌ت هه‌بووه و درێژكراوه‌ته‌وه، بۆ نموونه ده‌رفه‌تى 100 رۆژه، كه له‌سه‌ره‌تاى دانانى حكوومه‌ت له لایه‌ن خه‌ڵك و هه‌ندێك له حزبه‌كان به عادل عه‌بدولمه‌هدى درابوو، كه‌چى ئه‌و ماوه‌یه ته‌واو بوو، جارێكى تر ده‌رفه‌تێكى تر‌ى پێ درایه‌وه.
ته‌نیا عه‌بادى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى نییه
واته لاوازى ئه‌م بژارده‌یه ئه‌وه‌یه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته تاقى كراوه‌ته‌وه، دووه‌میش ئه‌وه حزبه‌كانن تاوتوێى ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌كه‌ن، قسه‌ى شه‌قامیان له‌گه‌ڵ نییه، له‌وانه ره‌وتى حیكمه وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" هاتووه پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات ده‌رفه‌تێكى تر به عه‌بدولمه‌هدى بدرێت، جگه له‌مه‌یش كاتێك ئێران و لایه‌نه‌كانى تر‌ى شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى بمێنێته‌وه، ئه‌وایش ماناى پێدانى ده‌رفه‌ته.
ئه‌وه‌ى وا ده‌كات ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێز بێت ئه‌وه‌یه دوێنێ له چه‌ند رسته‌یه‌كى كورتدا وه‌ك هه‌ڵوێستى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه عه‌لى سیستانى راگه‌یندرا. عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایى نوێنه‌رى سیستانى گوتى "ئه‌و لایه‌نانه‌ى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته ده‌ست هه‌لێكى ده‌گمه‌نیان له‌به‌رده‌م دایه بۆ ئه‌وه‌ى به پیر داواكارى هاووڵاتییان بچن".
واسق هاشمى چاودێرى سیاسى و توێژه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و قسانه‌ى نوێنه‌رى سیستانى ده‌ڵێ "له خوتبه‌ى دوێنێ ده‌رده‌كه‌وێت سیستانى ده‌یه‌وێ هه‌لێكى تر به عادل عه‌بدولمه‌هدى بدات و تێیدا داواكارى خۆپێشانده‌ران به‌دی بهێنێت و له توندوتیژى ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌یش له‌ماوه‌یه‌كى دیاركراو ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ ئاژانسى فرانس پرێس له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكراى كردووه دواى ئه‌وه‌ى قاسم سوله‌یمانى دیدارى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و محه‌مه‌د ره‌زا سیستانى كوڕى عه‌لى سیستانى كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى خۆى بمێنێته‌وه و دواتر هه‌ندێك گۆڕانكارى بكات له دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى و هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور.
سه‌رچاوه‌كانى
فڕانس پرێس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن به‌م پێشنیاره رازى نییه ئه‌ویش هاوپه‌یمانى نه‌سڕه كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، چونكه نه‌سر پێیوایه تاكه چاره‌سه‌رێك بۆ ته‌نگژه‌كه ئه‌وه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌سته‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بێت.
بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ى راستى ئه‌م رێككه‌وتنه‌یش فرانس پرێس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ره‌نگدانه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كه له شه‌قام ده‌ركه‌وتووه و چه‌ند رۆژێكه هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق توندوتیژى زیاتر له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارده‌هێنن و چونكه تاكه ئامانجى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتاهاتنى خۆپێشاندانه‌كانه.