كۆمپانیای سامسونگ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی گالاكسی نۆت 7ی ئاشكرا كرد كه هه‌مووان چاوه‌ڕوانی بوون هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی بزانن، ئه‌مڕۆ كۆمپانیاكه بە فەرمی ئەنجامەکانی بڵاوکردوە و رای گه‌یان"هیچ کێشەیەک لە ڕەقەکاڵاکان و نەرمەواڵەی مۆبایلەکەدا نەبووە".
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی گالاكسی نۆت 7 سه‌ردێڕی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی جیهانه ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ش به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و مژده‌یه‌ی سامسونگ به جیهانی داوه كه رای گه‌یاندوه،
ئێستا لەسەر جیهان پێویستە نۆت 7ەکەیان بگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ، تاکو نۆت 7ی سەلامەتیان بده‌ینێ.
ماڵپه‌ڕی indianexpress بڵاوی كردۆته‌وه كۆمپانیای سامسونگ به‌خێرایی كار ده‌كات له‌سه‌ر بەرهەمهێنانی نۆت 7ی سەلامەت و دووبارە ڕەوانەکردنی بۆ بازاڕەکان، سامسۆنگ جووڵەی بۆ وەبەرهێنانێکی نوێی پاتری مۆبایلەکانی کردوە و هەموو نۆت 7ەکانیش له ژێر تاقیکردنەوەی بارگاوی کردنەوەدان.