كتێبێكی تر له‌لایه‌ن ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "بۆڕییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی" چاپ كرا، به‌منزیكانه له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌كان بۆ خوێنه‌ران به‌رده‌ست ده‌بێت.
له درێژه‌ی به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیدا، ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" كتێبێكی بۆ چیمه‌ن ساڵحی نووسه‌ر به ناونیشانی "بۆڕییه ئاوه‌كانی حوكمڕانی" چاپ كرد، به‌منزیكانه له كۆشكه‌كانی كتێبفرۆشی و كتێبخانه‌كان بڵاوی ده‌كاته‌وه.
چیمه‌ن ساڵح نووسه‌ری كتێبه‌كه، ئه‌و كتێبه‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو كردووه، واته دوو ساڵ چاودێری داوده‌زگا و سێكته‌ره‌كانی كردووه و به‌داواداچوونی بۆ ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی گشتی ھه‌یه و ئه‌و ھۆیانه‌ی كه وا ده‌كه‌ن سیستم به باشی به‌ڕێوه نه‌چێ كردووه.
له كتێبه‌كه‌مدا گفتوگۆ و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌ك ده‌یانگرێته‌وه واته ھاووڵاتییانن و ناتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن كراوه
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه نووسه‌ر به "
وشه"ی گوت: له كتێبه‌كه‌مدا گفتوگۆ و به‌دواداچوون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تگوزارییه‌ك ده‌یانگرێته‌وه واته ھاووڵاتییانن و ناتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن كراوه، جگه له‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه تا چه‌ند سوود له توانای مرۆیی وه‌رگیراوه و بۆ وه‌رنه‌گیراوه؟ دراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی: ھه‌وڵم داوه ئاماژه به گه‌لێك له بیرۆكه و تیوری كۆن و نوێ و ئه‌وانه بكه‌م كه ده‌بن به ھۆكار به چاككردن و سوود لێوه‌رگرتن، ئه‌وه‌ی زاڵ و زیاتریش پێم گرنگ بووه به ته‌وه‌ركردنی بیروڕای خۆم بووه وه‌ك ئاماده‌بوو و چاودێرێكی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه كردوومه به بابه‌تی كتێبه‌كه‌م و ئه‌وپه‌ڕی نیازی قووڵ و ده‌ربه‌ستیم به‌ره‌و چاككردن و بنیاتنانی باشتر بووه.
له رۆژانی داهاتوو "وشه" ناوی ئه‌و شوێنانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه كتێبه‌كه‌ی لێ ده‌ست ده‌كه‌وێ.