گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی عێراق به‌جۆرێك خێران، ئاسان نییه پێشبینی رووداوه‌كانی داهاتووی بكرێت، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانی عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ى ئێسته حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ریانكردووه پێشتر جێبه‌جێیان بكردایه، كه‌س خۆپێشاندانی نه‌ده‌كرد. هاوكات داوا ده‌كات كورد له هه‌مواری ده‌ستوور نه‌ترسێت، به‌ڵكو داوای مافی زیاتر بكات.
حه‌داد له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا به وردی پرسی خۆپێشاندان، هۆی ده‌ست له‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌مواری ده‌ستوور، بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو روون ده‌كاته‌وه.
حكوومه‌ت و په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك بڕیاریان بۆ خۆپێشانده‌ران دا، چه‌ندی جێبه‌جێ كراون؟
زۆرینه‌ى جێبه‌جێ كراون، ئه‌وانه‌ى گرێبه‌ستیان له وه‌زاره‌تى به‌رگری و ناوخۆ هه‌ڵوه‌شابووه‌وه، ئێسته سه‌رقاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ن، مامۆستایانی وانه‌بێژ كران به گرێبه‌ست، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی وه‌زاره‌تى شاره‌وانی سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وی و دابه‌شكردنیه‌تى به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان.
هه‌ندێكیشیان پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا هه‌یه، ئێسته له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی كراوه تا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بكرێته 60 ساڵ و مووچه‌كه‌یشی زیاتر بكرێت. گرنگ ئه‌وه‌یه كاره‌كان نه‌وه‌ستاون و خه‌ڵكیش ده‌بێ بزانن ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاوه داوایان ده‌كرد له خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كار، ده‌ست كراوه به جێبه‌جێكردنیان.
لایه‌نه سیاسییه‌كان سواری شه‌پۆله‌كه بوون و ره‌نگه لایه‌نی ده‌ره‌كیش خزابنه ناو خۆپێشانده‌ران
كه‌واته بۆ دروشمی خۆپێشانده‌ران بۆ گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی گۆڕا؟
به خوێندنه‌وه‌ی من، گۆڕینی دروشمه‌كان پێوه‌ندی به لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان له رێى لایه‌نگرانی خۆیانه‌وه خزانه ناو خۆپێشانده‌ران، ئێسته‌یش خۆیان سواری شه‌پۆله‌كه بوون و دروشمه‌كانیش به سیاسی كردووه.
داواكاری خه‌ڵك یاسایی و ده‌ستوورین، ئه‌وان بێكارن و خزمه‌تگوزارییان نییه، هه‌ست به نادادپه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌مه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ده‌یقۆزنه‌وه، ئه‌مه‌یش له زۆرینه‌ی شۆڕشه‌كانی وڵاتانی دنیادا هه‌یه كه سه‌ره‌تا خه‌ڵكی هه‌ژار شۆڕش ده‌كه‌ن و دواتر خه‌ڵكێكی سیاسی به ئاراسته‌ى خۆیان ده‌یقۆزنه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی عێراقیش وا ده‌بینم.
پێشتر رۆژانه خۆپێشاندان له به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرا و خه‌ڵك داواكاری ساده‌یان هه‌بوو كه حكوومه‌ت ده‌یتوانی جێبه‌جێیان بكات، به‌ڵام پشتگوێی خستن، بۆیه سه‌ری نا به‌و خۆپێشاندانه گه‌وره و سه‌رانسه‌رییه، لایه‌نه سیاسییه‌كانیش بینییان دۆخه‌كه شیاوه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان هێنان، ره‌نگه لایه‌نی ده‌ره‌كیش خزابنه ناو خۆپێشاندانه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
بۆچوونێك هه‌یه پێی وایه خۆپێشاندانه‌كه له سه‌روبه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران بوو كه مه‌رجه‌عییه‌ت زۆر دووپاتى لێ ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسییه‌كان نییه به‌وه‌ى زۆرینه‌ى ره‌ها دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره؟
پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌موو لایه‌نه‌كان باسیان ده‌كرد، به‌ڵام رژد نه‌بوون، ئه‌گه‌ر رژد بوونایه، ده‌كرا به قۆناغ جێبه‌جێ بكرایه. لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت نه‌یانویستووه به رژدی به‌ره‌و رووی گه‌نده‌ڵكاران ببنه‌وه، چونكه خۆیشیان ده‌ستیان تێیدا هه‌بووه، گه‌نده‌ڵی هێنده به‌هێز بووه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت، له كه‌سێك و دووان نه‌ماوه تا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی، گه‌نده‌ڵی دابه‌زیوه‌ته هه‌موو جومگه‌كان، بۆیه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسان نییه و ئیراده‌یه‌كی رژدیش نه‌بووه.
تازه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ركردووه به‌دواداچوون بۆ هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌ت له 2003 تا ئێسته بكرێت، بۆ پێش ئێسته نه‌ده‌كرا؟ ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی خۆپێشاندان گه‌یشته قۆناغێك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر رووخانی حكوومه‌ت و حزبه‌كان خۆیان هه‌یه.
ده‌بوو ئه‌مه پێشتر بكرایه و له په‌رله‌مانیش ئێمه باسمان كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك لیست به رژدیی وه‌ریان نه‌ده‌گرت، ته‌نانه‌ت به شێوازێك له شێوازه‌كان په‌كیان ده‌خست. هه‌ندێك لایه‌ن ته‌نیا بۆ بازاڕی میدیایی داوای چاكسازییان ده‌كرد تا خۆڵ بكه‌نه چاوی خه‌ڵك، كه‌چی خۆیان چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره.
خۆپێشاندان زه‌نگێكی به ئاگا هێنانه‌وه‌یه بۆ عه‌ره‌ب و كورد و توركمان و مه‌سیحییه‌كانیش
ئه‌وه‌ى ئێسته روو ده‌دات دۆخێكه ده‌بێ حكوومه‌ت به ئاگا بێته‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كان گوتم، ئه‌مه زه‌نگێكی به ئاگاهێنانه‌وه‌یه بۆ هه‌مووان، عه‌ره‌ب، كورد، توركمان و مه‌سیحیش، ده‌بێ به‌خۆیاندا بچنه‌وه و په‌رێزی خۆیان ورده ورده پاك بكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یش ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێت، ئه‌وا له جاری داهاتوو ناتوانێ، چونكه خه‌ڵك ترسی نه‌ماوه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی.
مه‌به‌ستته بڵێی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران رژد نه‌بووه یان نه‌یتوانی به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میدا زاڵ بێت؟
ئه‌وه‌ى من تێبینم كردووه له‌م پیاوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكه له كه‌مترین گه‌نده‌ڵی به‌رپرسیاره، ئه‌وه‌ی ئێسته روو ده‌دات كه‌ڵه‌كه‌بووی 16 ساڵی رابردووه و خستنه‌ملی عه‌بدولمه‌هدی، سته‌مێكه و لێی ده‌كرێت.
له پرسى چاكسازی سائیروون و فه‌تح پشتگیری‌یان له عه‌بدولمه‌هدی نه‌كرد
عه‌بدولمه‌هدی هه‌وڵی زۆری ده‌دا رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و دادپه‌روه‌ری به‌رپا بكات و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌یه‌تى جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام ژینگه‌ى ده‌وروبه‌ری یارمه‌تیده‌ر نه‌بوو. سه‌رۆك وه‌زیران رژد بوو بۆ هه‌موو پرسه‌كان، ته‌نانه‌ت له ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌ركێشی كرد، هه‌وڵی چاككردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان شیعه و شیعه‌ی دا، سوننه و سوننه‌ى دا.
ئێسته‌یش ده‌ڵێم عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێ چاكسازییه‌كی زۆر بكات، به‌ڵام لێی ناگه‌ڕێن و ده‌ستیان به‌ستووه، كاتێكیش فراكسیۆنێكی له په‌رله‌مان نییه تا به‌رگری لێ بكات، ئه‌مه زیاتر ده‌ستى به‌سته‌وه.
ببووره كه رات ده‌گرم.. ئه‌ى بۆ سه‌در و سائیروون له په‌رله‌مان پشتگیری‌یان نه‌كرد؟
سائیروون و هاوپه‌یمانی فه‌تح پشتگیری‌یان لێی نه‌كرد، كه‌سیان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به قوربانی عه‌بدولمه‌هدی ناكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر پشتگیری‌یان بكردبایه، ئه‌وا له به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانیان ده‌دا.
ئاماژه‌ت دا كه لایه‌ن هه‌یه رێ نادات سه‌رۆك وه‌زیران كار بكات، به دیاریكراوی كێن ئه‌و لایه‌نانه؟
ئه‌و لایه‌نانه‌ی چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ندن له حكوومه‌ت و داهاتی حكوومه‌ت و پۆسته‌كانی حكوومه‌ت.
بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت موسه‌كینه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرانایه، خۆپێشاندان نه‌ده‌كرا
ئه‌و هه‌موو بڕیاره له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا، ئه‌گه‌ر موسه‌كین نییه بۆ كپكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تى، بۆ پێشتر كاریان له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا؟
بێگومان موسه‌كینه، ئێمه‌یش هه‌مان پرسیارمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكرانایه، ئه‌وا خۆپێشاندان نه‌ده‌كرا. به‌هه‌رحاڵ دیاره كه‌موكوڕی هه‌بووه و سستى و پشتگوێخستن هه‌بووه، بۆیه بڕیاره‌كان موسه‌كینه تا ورده ورده بكه‌وینه سه‌رپێ و ئیشه‌كانی تریش بكه‌ین، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هیچیتر نه‌كرێت، چونكه پرۆسه‌ى چاكسازی كاتى نییه تا به یه‌ك بڕیار هه‌موو شتێك بكرێت، به‌ڵكو ماوه‌ی چه‌ند مانگ و چه‌ند ساڵی ده‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیه‌وێ به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ره‌نگه چوار ساڵ زیاتری پێویست بێت. ده‌بێ حكوومه‌ت به‌ڵێن بدات كه ده‌روازه‌ى چاكسازی كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌كرێ خۆپێشاندانیش به‌كۆتا نه‌یه‌ت و خه‌ڵكیش بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیشوكاری خۆی، به‌ڵام له هه‌موو پارێزگاكان كۆمه‌ڵێك گۆڕه‌پان هه‌بن تا له‌وێوه به حكوومه‌ت بڵێن ده‌رفه‌تمان پێت داوه، به‌ڵام خۆپێشاندان به‌كۆتا نه‌هاتووه.
پێم باشه دوو مانگ ده‌رفه‌ت به حكوومه‌ت بدرێت تا بزانین چی ده‌كات، با له گۆڕه‌پانه‌كانیش خۆپێشانده‌ر بمێننه‌وه وه‌ك هێزی گوشار، نه‌ك وه‌ك ئێسته كه مانگێك زیاتره كاری فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌كخراوه.
هه‌ست ناكه‌ی متمانه له نێوان حكوومه‌ت و خۆپێشانده‌ر نه‌ماوه؟
زۆر لاواز بووه، حه‌قیش نییه متمانه نه‌مێنێت، چونكه هه‌رچی له وڵات ده‌گوزه‌رێت ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه تێك بچێت، ره‌نگه خراپتر جێى بگرێته‌وه، گه‌ره‌نتی چییه سیستمێكی باشتر بێته پێشه‌وه؟ حكوومه‌تێكی باشتر له عادل عه‌بدولمه‌هدی بێته سه‌ر حوكم؟ بۆیه باشتره ئه‌وه‌ى هه‌یه چاك بكرێت نه‌ك خۆمان بخه‌ینه ناو تونێلێك نازانین ئه‌وسه‌ری چۆنه.
به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی كێیه؟
له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ره‌وه و دوژمنانی عێراقه، بۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك نییه و به‌رده‌وامی ده‌ستى وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌هێزتر ده‌كات.
24ـی ئۆكتۆبه‌ر دوا مۆڵه‌ت بوو بۆ حكوومه‌ت له دۆسیه‌ى پله‌باڵاكان، ئه‌و دۆسیه‌یه به‌كوێ گه‌یشتووه؟
گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه و به‌رده‌وامه و رۆژانه لیست ده‌رده‌چێت، به‌ڵام حكوومه‌ت پاساوی به ده‌سته كه نه‌یكات، چونكه ناتوانێ كاره‌كانی ئه‌نجام بدات.
یه‌كێك له دروشمه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر ئه‌وه‌یه عه‌بدولمه‌هدی حكوومه‌تی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له ده‌ستدایه و ده‌ڵێن بزری كردووه. ده‌گوترێ ئێسته خه‌ڵكی تر له پشته‌وه‌ی په‌رده بڕیار ده‌ده‌ن و سه‌در و لیسته‌كانی تریش پاشه‌كشه‌یان كردووه له پرسی ناچاركردنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مانه راستن؟
ئه‌و بۆچوونه ره‌نگه راست بێت، چونكه چه‌نده دۆخه‌كه وا به‌رده‌وام و ئاڵۆز بێت، هێنده ده‌رگه بۆ ده‌ستوه‌ردانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی زیاتر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام بۆچوونێكی تریش هه‌یه له‌سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی كه بۆ ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ من ترسنۆك نیم، كه‌سێكی بێهێز نیم له واقیع را بكه‌م، به‌رپرسیاریه‌تیم زیاتر بووه و له‌م بارودۆخه‌دا جێهێشتنی پۆسته‌كه‌م ده‌بێته هۆی رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌رایه‌كی گه‌وره و شه‌ڕی ناوخۆ و تایفی.
عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێ، ئه‌و خیانه‌ته له وڵاته‌كه‌م ناكه‌م تا كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ شوێنه‌كه‌م، ئه‌وكات جێی ده‌هڵێم.
ئێوه له نزیكه‌وه ده‌یناسن، باوه‌ڕتان به‌و پاساوه هه‌یه؟
به‌ڵێ، ئه‌و كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ره و ئه‌گه‌ر هه‌موو سیاسییه‌كانیش گه‌نده‌ڵ بن، ئه‌وا كه‌مترینی به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێت.
له‌باره‌ی پرسى هه‌مواری ده‌ستوور، بۆچی هه‌ر له ئێسته‌وه كورد ترسی ده‌ستكاری مافه‌كانیه‌تى؟
راستییه‌كه‌ی كێشه له ده‌ستوور نییه، به‌ڵكو كێشه له جێبه‌جێ نه‌كردنیه‌تى، ده‌ستوور عه‌یبی نییه و ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌یش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووره. ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وه جێبه‌جێ بكرایه كه ده‌ڵێ، ده‌بێ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقی ژیانێكی شایسته‌یان هه‌بێت، ئه‌وا خه‌ڵك خۆپێشاندانی نه‌ده‌كرد.
كه‌واته بۆ داوای هه‌مواری ده‌كه‌ن كه كێشه‌كه له ده‌ستوور نییه؟
وه‌ك گوتم هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كه سواری شه‌پۆله‌كه بوونه، ده‌ڵێن بواره تا ده‌ستوور بگۆڕن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك و پێكهاته‌یه‌ك و مافی پێكهاته‌كانی تریش كه‌متر بكه‌نه‌وه.
ئه‌ی ئه‌و ترسه‌ى كورد له جێی خۆیه‌تى؟
بێگومان له‌جێی خۆیه‌تى و مافی خۆیه‌تى، چونكه ئه‌و ده‌ستووره‌ى ئێسته تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مافه‌كانی كوردی گه‌ره‌نتی كردووه، بۆیه ده‌ستبردن بۆی به واتای ده‌ستبردن دێت بۆ مافی پێكهاته‌كانی تر. به‌ڵام ناكرێ ئه‌و ترسه هێنده گه‌وره بكرێت، چونكه كاتی خۆی كورد چه‌ند قفڵێكی له ده‌ستوور داوه كه بێ ره‌زامه‌ندی كورد ناكرێت، له ماده‌ى 126 و ده‌نگی دژی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌رانی سێ پارێزگا، له ماده‌یه‌كی تر ده‌ڵێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ئه‌و مادانه ناكرێت كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كانی تێدایه بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه.
به دیوێكی تردا، هه‌مواری ده‌ستوور ده‌رفه‌ت نییه بۆ كوردیش له جێى ترس داوای بوون به ده‌وڵه‌ت و دواتر داوای كۆنفیدڕاڵی بكات، به‌و مانایه‌ى له هێڵی به‌رگری نه‌بێت و ئه‌ویش بچێته پاڵ لایه‌نه‌كانی تر و داواكاری هه‌بێت؟
بێگومان ده‌بێ كورد وا بكات، له حاڵه‌تى به‌رگری نه‌بین، به‌ڵكو ده‌بێ زمانی قسه‌كردنمان بۆ هێرشبردن بگۆڕین و داوای مافی زیاتر بكه‌ین، تا ئه‌وانه‌ى داوای هه‌مواری ده‌كه‌ن هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ن و بڵێن با ده‌ستووره‌كه هه‌موار نه‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ داوای شتى وا بكه‌ین كه ئه‌وان بترسێنێت، نه‌ك كڕووزانه‌وه و پاڕانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێ كورد یه‌كڕیز بێت، ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه تا رووبه‌ڕووی هه‌ر حاڵه‌تێك ببینه‌وه، چونكه هه‌ر كاتێك كورد به یه‌كڕیزی رووبه‌ڕووی عێراق بووه‌ته‌وه، ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ست هێناوه.
پرسى بودجه، به‌رده‌وامی ئه‌و دۆخه وا ده‌كات په‌رله‌مان نه‌توانێ یاساكه‌ی په‌سند بكات، لێره‌دا ترس لاى خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه له پرسی مووچه، چ دڵنیاییه‌ك هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی په‌سه‌ند نه‌كردنی بودجه‌یش، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ 2020 خه‌رج بكرێت؟
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بودجه نایه‌ته په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت پێویستى به دابینكردنی پاره هه‌یه كه ده‌بێ له بودجه‌دا ره‌نگ بداته‌وه، وه‌ك دامه‌زراندن و قه‌رزی بچووك، بۆیه بودجه پێویستى به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بودجه په‌سند نه‌كرێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك له‌سه‌ر 12 وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی عێراق له 2020 ده‌درێت
پێوه‌ند به هه‌رێم
ی كوردستان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر بودجه په‌سند نه‌كرێت، ئه‌وا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك له‌سه‌ر 12 تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی عێراق بدرێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش ده‌درێت.