به‌پێی ئاماری ئاسایش و ھێزی پێشمه‌رگه، له شنگال په‌كه‌كه زیاتر له ٢٠٠ منداڵی كچ و كوڕی كوردی ئێزیدیی رفاندووه و بردوویه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ١٧ كه‌سیش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دا كوژراون، ئێزیدییه‌كان رای ده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ترس له رفاندنی منداڵه‌كانیان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، ناتوانن بۆ ناوچه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه.
قاسم سمۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال به "وشه"ی راگه‌یاند، "له‌وكاته‌ی په‌كه‌كه ھاتووه بۆ شنگال تا ئێسته، زیاتر له ٢٠٠ كچ و كوڕی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی كوردانی ئێزیدییان له خشته بردووه و بۆ ریزه‌كانیان بردووه".
ئاشكرای كرد، "له‌و 200 منداڵه‌ی بردوویانن، به‌شێكیان بۆ قه‌ندیل و به‌شێكیان بۆ رۆژئاوای كوردستان گواستوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاریان ده‌ستیان پێ نه‌گاته‌وه یان نه‌توانن له ریزه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه په‌كه‌كه رێگه به كه‌سوكاریشیان نادات منداڵه‌كانیان ببینن".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شنگال ڕوونی كرده‌وه، "توانیومانه ژماره‌یه‌ك منداڵ رزگار بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێك رزگار ده‌كرێن و به‌شێك ده‌چنه ریزه‌كانیانه‌وه و له خشته‌یان ده‌به‌ن، ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی كه ده‌چنه ناو په‌كه‌كه، به‌رده‌وام ھه‌وڵی راكردن و خۆ رزگاركردن ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تێده‌گه‌ن كه ئه‌وان چۆنن و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن".
سمۆ باسی له‌وه‌ش كرد، "ئێمه وه‌ك ئاسایش به‌رده‌وام له ھه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و منداڵانه‌ی په‌كه‌كه رفاندوویانه رزگاریان بكه‌ین، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌ی رازییان كردن بچنه ریزه‌كانیان، دواتر له شنگال نایانھڵێن و ده‌یانبه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان یاخود ھه‌وڵی رزگاركردنیان بدرێت".
دووپاتی كرده‌وه، "بوونی په‌كه‌كه له شنگال مه‌ترسییه و به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال بۆ سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان، بوونی په‌كه‌كه‌یه و جگه له‌وه‌ش به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگالن، چونكه ئۆتۆمبێله‌كانیان بێ ژماره‌ن و سنوور كراوه‌یه، بۆیه تا ئه‌وان له شنگال بن خه‌ڵك ناگه‌ڕێنه‌وه".
سمۆ زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه زانیاری پشتڕاستكراوه‌مان ھه‌یه كه به‌شێك له چه‌كداری ئه‌وان عه‌ره‌بی خه‌ڵكی ره‌بیعه‌ن و پێشتر له‌گه‌ڵ داعشدا بوون و دواتر له مووسڵ رایان كردووه و چوونه‌ته لای ئه‌وان و بوونه‌ته چه‌كداری په‌كه‌كه، به‌ڵام بێگومان ئێمه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی عه‌ره‌ب كه داعش بوون، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال و رێگرییان لێ ده‌كه‌ین".
باسی له‌وه‌ش كرد، "ته‌نیا ئێمه وه‌ك ئاسایش له رێگه‌ی ھه‌وڵه‌كانی خۆمان نزیكه‌ی ٦٠٠ ھاووڵاتیی ئێزیدیمان له ده‌ستی داعش له مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه و رومادی و ناوچه‌كانی تر رزگار كردووه، به‌ڵام زانیاریمان ھه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ماون له ناوچه‌ی مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و رومادی و ره‌قه و دیره‌زوور و ناوچه‌كانی ترن".
لیوا ھاشم سیته‌یی فه‌رمانده‌ی لیوای ھه‌شتی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال بۆ "وشه"ی دووپات كرده‌وه، "ھیچ بیانوویه‌ك بۆ بوونی په‌كه‌كه له شنگال نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی شنگال كارگێڕێ، ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه، ھێزی شه‌رعی و ئاسایشی ھه‌یه و پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی و میر و نوێنه‌ریان ھه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق كه ئه‌مانه‌ش ھه‌مووان رازی نین په‌كه‌كه له شنگال بێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ته‌نیا بۆ دروستكردنی كێشه‌یه بۆ ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا ده‌یان رێكخراوی خێرخوازی ئاماده‌یه بێت ھاوكاری شنگال بكات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌ڵام به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه ئاماده نین خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه زیاتر ده‌ڵێ، "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ١٧ده‌مین كه‌س له‌و ناوچانه‌ی كه په‌كه‌كه‌ی لێیه، كوژراون كه بێگومان په‌كه‌كه به‌رپرسیاره له كوشتنی ئه‌و ١٧ كه‌سه، له‌كاتێكدا چه‌ندان ناوچه‌ی تر وه‌ك ره‌بیعه و زومار و باشیك و مه‌خموور رزگار كراون و ھێشتا رووداوێكی كوشتنی لێ نه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆشیان ده‌ستیان له رووداوه‌كان نه‌بێت، ھۆكاری رووداوه‌كانن، له‌به‌رئه‌وه‌ی سنوور له ده‌ست ئه‌وانه و ئه‌و دوو كارمه‌نده‌ی رێگه‌وبانی دھۆك كه له شنگال كوژران، ئێسته ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له قامشلۆیه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسانكاری بۆ نه‌كه‌ن، چۆن به بازگه‌ی ئه‌وان تێپه‌ڕ ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "تا ئێسته یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش نییه و ھه‌مووان له چیای شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ترن، له ھه‌ر شوێنێك سێ چوار چه‌كدارێك كۆمه‌ڵێك ئاڵای خۆیان ھه‌ڵداوه، له دووڕیانی گرعوزێر تا ده‌گاته دووڕیانی حه‌ردان كه ٧٠ كم ده‌بێ، یه‌ك خاڵی په‌كه‌كه‌ی لێ نییه و ھه‌مووی پێشمه‌رگه ده‌یپارێزێت و له سه‌نگه‌ری به‌رگریدایه".
نایف سه‌یدۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوونێ له شنگال به "وشه" ده‌ڵێ، "ھۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی سنووری شنگال بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، بوونی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، له كه‌مپه‌كان پرسیار له خه‌ڵكی ئێزیدی بكه‌ن كه بۆ ناگه‌ڕێنه‌وه، ده‌ڵێن ترسیان ھه‌یه په‌كه‌كه كچ و كوڕیان بڕفێنن، بۆیه ناگه‌ڕێنه‌وه".
روونی كرده‌وه، "په‌كه‌كه زیاتریش ئه‌و كچ و كوڕانه ده‌بات كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵیدایه، له رێگه‌ی رێكخستنه‌كانیان له خشته‌یان ده‌به‌ن و ده‌یانڕفێنن، دواتریش رێگه ناده‌ن كه‌سوكاره‌یان بیانبینن یان بیانگێڕنه‌وه".
سه‌یدۆ ئاماژه‌ی دا، "په‌كه‌كه له شنگال چه‌ندان ناوی له خۆی ناوه وه‌ك یه‌په‌شه و یه‌په‌گه و چه‌ندانی تر، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه كه‌سێكی زیاتر له خشته ببات، به‌ڵام دواجار هه‌موویان په‌كه‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوون ڕوونی كرده‌وه، "پێویسته ھه‌رچۆنێك بێت په‌كه‌كه له شنگال بچێته ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بیانین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بچنه ده‌ره‌وه، ئێمه ده‌توانین كێشه‌ی ئه‌وانه‌ی تر چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ژماره‌ی ئه‌وان زۆر نییه و ناسراویشن".
بڵند ئیبراھیم