ژنێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 100 ساڵان له كۆمه‌ڵگای سیریێی سه‌ر به شاره‌دێی شێلادزێ، به پاساوی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی لێ براوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، عه‌بدوڵا باڵندی نه‌وه‌ی عائیشه عومه‌ر حوسێن، ئه‌و ژنه‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی به‌هۆی به‌ساڵاچوونییه‌وه بڕا، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌نكم له ساڵی 1910 له دایك بووه، ئێسته به‌هۆی به‌ساڵاچوونیه‌وه دۆخی ته‌ندروست نییه. تا ئێسته هیچ كێشه‌ی نه‌بووه و ساڵانه به‌شه‌خۆراكی مانگانه و نه‌وتی وه‌رگرتووه، كه‌چی ئه‌م مانگه لێی بڕاوه.
تا ئێسته هیچ كێشه‌ی نه‌بووه و ساڵانه به‌شه‌خۆراكی مانگانه و نه‌وتی وه‌رگرتووه، كه‌چی ئه‌م مانگه لێی بڕاوه
زیاتر گوتی: دوێنی سه‌ردانی بنكه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌م كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبۆنی نه‌وت و خۆراكی نه‌نكم وه‌ربگرم، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌هۆی زوری ته‌مه‌نی نه‌نكمه‌وه به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی بڕاوه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی شۆكی كردم له جیاتی ئه‌وه‌ی كه چاودێری و هاوكاری زیاتری نه‌نكم بكه‌ن، ئه‌و كاره‌یان به‌رانبه‌ر كرد.
خاتوو عائیشه عومه‌ر حوسێن به چاوی خۆی ڕووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌می بینیوه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ڕووداوی ناخۆشی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان و شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵانی بینیوه، به هاوكارییه‌كانی پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی له پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید بووه.
"وشه" پێوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له دهۆك كرد، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی مافی لێدوانیان نییه و پێویسته له وه‌زاره‌ت بپرسن، ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك بده‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری