به‌هۆى به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى دارایی و دروستكردنى ئاسته‌نگ له‌لایه‌ن بازگه‌كانى خوارووى عێراقه‌وه بۆ شۆفێرانى هه‌رێمى كوردستان، ئاستى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆِریى بازرگانى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، هاوكات هاتن و چوونى گه‌شتیاران له نێوان هه‌ردوولا و هه‌نارده و هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه كشتو‌كاڵى و خۆراكییه‌كان، له ساڵى 2016 له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخدا به به‌راورد به ساڵى 2015 زۆر كه‌می كردووه.
ئه‌زوه‌ر مه‌حموود، سه‌رپه‌رشتیارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌روازه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ، به"وشه"ى راگه‌یاند، له ساڵى 2016 و له رێگه‌ى مه‌رزه‌كه‌یانه‌وه 284 هه‌زار و 991 گه‌شتیارى ئێرانى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا 275 هه‌زار و 750 گه‌شتیاریش له هه‌رێمى كوردستانه‌وه و له رێگه‌ى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخه‌وه چوونه‌ته ئێران.
روونى كرده‌وه، به‌پێى ئامارى ساڵى 2015، هاتنى گه‌شتیارانى ئێرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان بریتی بووه له 386 هه‌زار و 472 گه‌شتیار و چوونى گه‌شتیارانى هه‌رێمیش بۆ وڵاتى ئێران گه‌یشتبووه 388 هه‌زار و 593 گه‌شتیار، "وه‌ك ده‌بینین هاتن و چوونى گه‌شتیاران له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران زۆر كه‌مى كردووه".
به‌گوته‌ى مه‌حموود، "ساڵى 2016 ئاستى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ به‌رێژه‌ى 30% كه‌می كردووه و ئه‌و داهاته‌ى له‌و مه‌رزه‌وه ده‌ست هه‌رێم كه‌وتووه، دابه‌زیوه".
شاخه‌وان به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرگى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ساڵى 2015 ئه‌و داهاته‌ى ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كه‌وتووه، بریتى بوو له زیاتر له 245 ملیار دینار، به‌ڵام ساڵى 2016 داهاتیان نیوه زیاتر كه‌می كردووه و ته‌نیا 170 ملیار دینار بووه.
روونی كرده‌وه، "كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى مه‌رزه‌كه‌مان له ساڵى رابردوودا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وامى شه‌ڕى داعش و ته‌نگژه‌ى دارایی له هه‌رێمى كوردستان كه نزیكه‌ى سێ ساڵه به‌رده‌وامى هه‌یه".
ئه‌و پێى وایه، "یه‌كێكى تر له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات و جووڵه‌ى بازرگانى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونى چه‌ندان خاڵی گومرگی له نێوان سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ناوه‌نددا، چونكه بازرگانان و شۆفێران لێره باجى گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت، كاتێكیش ده‌چنه ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، دووباره باجی تریان لێ وه‌رده‌گیرێت و ئه‌وه‌ش زیاتر شۆفێرانى نیگه‌ران كردووه".
هاوكات سه‌ربارى دابه‌زینى هاتن و چوونى گه‌شتیاران و كه‌مبوونه‌وه‌ى داهات و جووڵه‌ى بازرگانى، له ساڵى 2016 هاورده و هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و خۆراكییه‌كان له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئامارێكى هۆبه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ، چه‌ند به‌روبوومێكى خوارده‌مه‌نى له جۆره‌كانى (گوێز، باده‌م، بسته و ماست) و ده‌رمانى كشتو‌كاڵى، به‌بڕى 513 هه‌زار و 833 تۆن هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون و له‌و بڕه‌ش هه‌زار و 148 تۆن كارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ وڵاتى ئێران و 145 تۆنى تریش كارى له‌ناوبردنى له رێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه.
هاوكات هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره، ساڵى رابردوو له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخه‌وه، به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى وه‌ك (سه‌وزه، میوه و وشكه و په‌ینى كیمیایی) كه هاورده كراون، بڕه‌كه‌ى بریتی بووه له 500 هه‌زار و 959 تۆن و توانراویشه بڕى 451 تۆن بگه‌ڕێندرێته‌وه خاكى ئێران و 133 تۆنیش له‌ناو براوه، بڕى هه‌نارده‌كردنى چه‌ند به‌رهه‌مێكى كشتوكاڵی له هه‌رێمه‌وه بۆ وڵاتى ئێران بریتی بووه له 389 تۆن.
له‌كاتێكدا به‌پێى ئامارى هۆبه‌ى ناوبراو له ساڵى 2015دا، به‌بڕى نزیكه‌ى 600 هه‌زار تۆن چه‌ندان به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و ده‌رمانى كشتو‌كاڵى هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراون، له‌و رێژه‌یه‌ش بڕى 300 هه‌زار و 821 هه‌زار و 339 تۆن به‌هۆى ده‌رنه‌چوونیان له پشكنین له رێگه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌وه، كارى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتى ئێران بۆ ئه‌نجام دراوه.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى باشماخ پێشتر یه‌كێك بوو له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران، نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ى پێنجوێنى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانییه‌وه دووره و به‌هۆى پێگه‌ى گرنگى مه‌رزه‌كه‌وه، له ساڵى 2007وه كرایه چواره‌م مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و سێیه‌م مه‌رزى نێوان هه‌رێم و وڵاتى ئێران پێك دێنێت.
رێبین پێنجوێنى