بڕیاره كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه، به بۆنه‌ى ساڵیادى دامەزراندنی شارەکەوە، پێشانگای کتێب، له پایته‌ختى ڕۆشنبیریى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه.
ڕۆژانه له سه‌عات نۆى به‌یانى بۆ حه‌وتى ئێواره كراوه ده‌بێت
به‌پێى ئه‌و ڕاگهیاندراوهى بۆ "وشه" نێدراوه، تێدا هاتووه، كه کۆمپانیای ئه‌تڵه‌س ئه‌سیڵ بەهاوکاریی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، پێشانگای کتێب بە دروشمی "کتێب ڕووناکی ژیانە" لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕیک دەخات.
پێشانگاكه وه‌ك ئاماژه‌ى پێ كراوه، ڕۆژانى پێنجشه‌م 14ى تشرینى دووه‌م بۆ ڕۆژى شه‌موو 23ى تشرینى دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه له سه‌عات نۆى به‌یانى بۆ حه‌وتى ئێواره.
پێشانگای سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداریی چەندان ناوەندی بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی و نیشتیمانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندان بەرنامە و سیمینار و کۆڕی ڕۆشنبیری و چالاکی هونەری ده‌كرێته‌وه.
خوێنەران و هاوڕێیانی کتێب دەتوانن سەردانى پێشانگای کتێب بکەن لە سلێمانی بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پایتەختی ڕ‌ۆشنبیرى.
ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەندان پیشانگەی کتێب بەڕێوە دەچێت، به‌ڵام جگه له هه‌ولێر سه‌رجه‌میان ناخۆیين، ساڵانه له مانگى نیشانى هه‌موو ساڵێك بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێبی هەولێر وه‌ك دهنگدانهوهیكى گه‌وره و ڕێككهوتێكى مێژوویى له‌ژێر چاودێرى سه‌رۆك بارزانى ده‌بێته‌وه بۆیه خه‌ڵك بۆ ئه‌و بۆنه‌یه به‌جۆشه‌وه خۆى بۆ ئاماده ده‌كات، تێدا چه‌ندان كه‌سایه‌تى سیاسى و ناوخۆیى و قونسڵ و سه‌رۆكى كۆمپانیاى و ده‌زگه گرنگه‌كانى وڵاتان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.