گۆرانیبێژى ناسراو گۆران ساڵح، له ئێسته‌دا كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات به‌ناوی "شه‌رابی خه‌م" و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو ببێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه گۆران به‌رۆژنامه‌ى "وشه"ى راگه‌یاند: "شه‌رابی خه‌م" یه‌كێكه له تێكسته ناوازه‌كانى شاعیر سامى ئهرگووشى و كردوومه‌ته گۆرانی، له ئاوازى خۆم و هونه‌رمه‌ند نۆبه‌دار ئیبراهیم له توركیا دابه‌شكردنى موزیكهكهى بۆ كردووه، كلیپه‌كه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر كاری بۆ كراوه و له ده‌رهێنان و سیناریۆى خۆمه، ئێسته سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو بووه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه به‌رهه‌مى G5 پڕۆده‌كشنه و بهسپۆسنهرى كۆمپانیاى بلاك گرووپ بڵاو ده‌كرێته‌وه.