ڕانیا یوسف ئه‌كته‌ری ناودارى میسڕی، له نوێترین دركه‌وتنیدا به شێوه‌ى باڵاپۆشی كه دووره له ستایلى ئه‌و خانمه ده‌بێته قسه و باسى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌وه‌یش ئاشكراى ده‌كات كه ڕۆڵبینین له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ناچاری كردووه ئه‌م كاره بكات و خۆى حه‌زى پێى نییه و كاتییه.
ڕانیا یوسف ئه‌كته‌ری ناودارى میسڕی، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنىدا له‌باره‌ى به‌رهه‌كه تازه‌كه‌یه‌وه ڕاى گه‌یاندووه، به‌رهه نوێیه‌كه‌م فیلمى سینه‌مایىه به ناوى "سندووقى دنیا"، تێیدا ڕۆڵى كچێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵى میسڕى ده‌بینم كه چه‌ندان خه‌ونى هه‌یه و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیرییه‌كى باش بۆخۆى بدۆزێته‌وه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ناچاری كردووه ئه‌م كاره بكات
زیاتر گوتى، ڕۆڵه‌كه‌ى ئه‌و به‌رجه‌سته‌ى ده‌كات زۆر نزیكه لێیه‌وه و كچێكه به‌ناوى "فاتیمه"، كه تێدا باس له كچێكى زۆر ساده‌یى چینێكى خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى میسڕ و هه‌نگاو بۆ خه‌ونه‌كانى ده‌نێت.
ڕانیا یوسف ئه‌كته‌ری ناودارى میسڕی، ڕه‌تى كرده‌وه حیجابه‌كه‌ى پێوه‌ندى به مردنى هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری "هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی"، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه كه پێوه‌ندى خۆشه‌ویستى له نێوانیان هه‌بووه.
ڕانیا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌ید یوسف ناسراو به ڕانیا یوسف، ئه‌كته‌رێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵییه، هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوی میسڕییه، هه‌ر له گه‌نجییه‌وه له‌ناو دنیای هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه و به‌شداری ده‌یان فیلم و درامای كردووه، له درامای "عائله الحاج متولی" زیاتر ناسرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نوور شه‌ریف وه‌ك كچى ڕۆڵی بینی، به‌هۆى جله‌كانییه‌وه ساڵانه ڕووبه‌ڕووى لیشاوى ڕه‌خنه‌یى ده‌بێته‌وه له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان.