وه‌زاره‌تی دادی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، كه ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له وڵاته‌كه ڕووی له زیادبوون كردووه و گه‌یشتووه‌ته نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یشی به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ناوبردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دادی
سعوودیه هاتووه، ته‌نیا له مانگی ڕابردوو پێنج هه‌زار و 192 هاوسه‌ر له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه و 48%یان خه‌ڵكی شاری مه‌ككه و ڕیازی پایته‌ختن و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆژانه 195 تا 315 هاوسه‌ر له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه.
له مانگێكدا نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌وانه‌یشی هاوسه‌رگیریان كردووه، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماری مانگی ڕابردووی خسته ڕوو و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه 11 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له دادگاكانی سعوودیه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێژه‌ی ته‌ڵاق نزیكه له نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌ته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه زۆرجار گرێبه‌سته‌كانی هاوسه‌رگیری دوا ده‌كه‌ون و هی مانگی ڕابردوو بۆ دوای ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی ته‌ڵاق ڕووی له زیادبوونه و ئه‌مه‌یشی به ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای سعوودیه ناوبرد.