ئاوسانی سك له ته‌واوی مرۆڤه‌كان دورست ده‌بێ و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ناڕێكی و بوونی كێشه له ڕیخۆله‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێجار جۆری خۆراكه‌كانیش هۆكار و یارمه‌تیده‌رن بۆ تووشبوون به‌م حاڵه‌ته، كه‌وایه چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ین و چ هه‌نگاو و ڕێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر.
ئاوسان نیشانه‌یه‌كه بۆ باش هه‌رس نه‌كردنی خۆراكه‌كان و چوونیان بۆ ڕیخۆڵه‌كان، بۆیه هۆكارێكه بۆ به‌دهه‌رسی و قه‌بزی و دروستبوونی گازات له ریخۆڵه‌كان، له خواره‌وه سێ ڕێی ئاسان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌خه‌ینه ڕوو.
هۆكاری ئه‌م گرفته بۆ باش هه‌رسنه‌كردنی خۆراكه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه
یه‌كه‌م: زه‌یتی نه‌عناع، ئه‌م زه‌یته ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی كهپسووك یان وه‌ك چار بخورێته‌وه، چاره‌سه‌رێكی به‌هێز و خێراییه بۆ كۆتاییهێنان به ئاوسانی سك، نه‌عناع پێكهاته‌ی مینسۆلی تێدایه، جیا له چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته، ناوپۆشی ڕیخۆڵه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس به گشتی لووس ده‌كات و ڕۆیشتنی خۆراك و پاشماوه‌كانی ته‌ندروست ده‌كات.
دووه‌م: ئاو، دوای هه‌ر خواردنێك كوپێك ئاو بخۆنه‌وه، ئه‌وا پرۆسه‌ی هه‌رسكردن باشتر ده‌كات، كاتێكیش سه‌رجه‌م خۆراكه‌كان به باشی هه‌رس بكرێن، تووشی ئه‌م حاڵه‌ته نابن و له ده‌ستی ڕزگارتان ده‌بێت.
سێیه‌م: گوڵه به‌یبوون، گوڵێكی سروشتییه و له وه‌رزی به‌هار ده‌ڕوێت، كاتێك گه‌ڵاكانی ئه‌م گوڵه بخۆن، یان بیكه‌نه ناو چا و بیخۆنه‌وه، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئاوسان و به‌دهه‌رسی و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ناو ده‌بات.