نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:07:24/01/2017 ‌
ئەمڕۆ سێشەمە نرخی زیڕ لە بازاڕەکانی دنیا هاوشێوەیە لەگەڵ نرخی دوێنێی زێڕ و ئەوەی کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کردستان کردووە ئەوەیە نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناردا کەمێک دابەزیوە. نرخی هەر ئۆنسێکی زێڕ بە هەزار و ٢١٧ دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 251 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  223 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  191 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 217 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 128 هەزار و 250 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان