یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجوومەنی شارەكان دادەمەزرێت

:: AM:11:42:11/11/2019 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دامەزراندنی یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وەزیری دارایی بڕیاری دامەزراندنی یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان واژوو كردووە 
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی تشرینی دووەم، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەزیری دارایی بڕیاری دامەزراندنی یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكان واژوو كردووە.

لە زانیارییەكاندا ئاشكرا كراوە، دامەزراندنی ئەو یەكەیە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە سێدایە و ئەنجوومەنەكان تا ئێستە لەو مافەیان بێبەش كراون و یەكەی ژمێریارییان نەبوو، لە ڕووی داراییەوە لەلایەن پارێزگاری شارەكانەوە پارەدار دەكران.

ئەنجوومەنی پارێزگاكان وەك دەسەڵاتی یاسادانان و پێشنیار و چاودێری شارەكانن و تا ئێستە هیچ دەرفەتێكی دامەزراندن و سەرچاوەیەكی دارایی خۆیان نەبووە، بۆ هەر پێویستییەك بڕە پارەیەك گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگاری شارەكانیان.




وشە - رامیار جەواد