تیپی شانۆیی خورماڵ له نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی شانۆی ئه‌وینی خاكی نمایش كرد و ده‌رهێنه‌ری شانۆكه ده‌ڵێ، ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی شانۆوه خۆشه‌ویستی نیشتیمان بۆ تاكی كورد بگه‌ڕێنینه‌وه.
هەوڵمان بۆ گەڕاندنەوەی ئینتیمای گەنجانە بە خاک و نیشتیمانیان
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌م 11ـی تشیرینی دووەم، دارا خالید ده‌رهێنه‌ر و ئه‌ندامی تیپی شانۆیی خورماڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ساڵیادی نۆ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی تیپی شانۆیی خورماڵ نمایشی شانۆیی ئه‌وینی خاكمان له ناوه‌ندی بازاڕی شاره‌دێی خورماڵ نمایش كرد.
زیاتر ڕونی كرده‌وه، له باشووری كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌وینی خاك كاڵ بووه‌ته‌وه له دڵ و ده‌رونی تاكه‌كان به‌وهیوایه‌ی بتوانین خۆشه‌ویستی نیشتیمان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ناودڵی خه‌ڵكی، سه‌رجه‌می شانۆكه باس له خۆشه‌ویستی و پاراستنی نیشتییمان دەکات.
سی ئایتمی پارە، چەک، کورسی بە زەقی لەناو شانۆکەدا بەدی دەکرا و وەک دارا خەلیل ئاماژەی پێ دەدات، چه‌ك نه‌هامه‌تی گه‌له‌كه‌مان بیر ده‌خاته‌وه چۆن هه‌میشه میلهتهكهمانی به‌ره‌و دوواوه بردووه، پاره ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی پێ ده‌كڕن و ده‌فرۆشن، كورسی ئه‌وه‌یه كه نه‌توانراوه وا به‌كار بهێندرێت گه‌ل شانازی پێوه بكات.
هه‌ڵه‌بجه/عه‌زیز ڕه‌سووڵ