نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دواى دیدارێكى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق ئاشكراى ده‌كات، سیستانى دووپاتى كردووه‌ته‌وه خۆپێشانده‌ران ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه تا داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئه‌مڕۆ دیدارێكى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق سازكرد و دواى دیداره‌كه دوایین هه‌ڵوێستى سیستانى ئاشكرا كرد.
سیستانى : بێ جێبه‌جێكردنى داواكانیان خۆپێشانده‌ران ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان
پلاسخارت له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گوتى "مه‌رجه‌ع زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ى هێزه سیاسییه‌كان له ئه‌نجامدانى چاكسازى رژد نیین".
دواتریش ئاشكراى كرد، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه دووپات له‌سه‌ر داواى خۆپێشانده‌ران ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "خۆپێشانده‌ران ناكرێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، ته‌نیا ئه‌و كاتانه نه‌بێت كه داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئه‌م نوێنه‌ره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆنگره‌كه له گێڕانه‌وه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى سیستانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سیستانى گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه تواناى ئه‌وه‌یان نییه داواى خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت رێگه‌یه‌كى تر بگرنه به‌ر".
40 رۆژه خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ستى پێ كردووه، وێڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له 300 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان هه‌زاریش بریندارن، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق تا ئێسته چاره‌سه‌رى تهنگژهكهیان نه‌كردووه.