"زارا" به‌هۆى ده‌ربه‌ده‌ری و ئه‌و ژیانه تاڵه‌ى به‌ڕێى كردووه، ئه‌وه‌ى ده‌یزانێت ته‌نیا ئه‌مڕۆیه‌تى كه چۆن به‌ڕێی ده‌كات و هیچكات چاوه‌ڕوان نییه سبه‌ى وه‌ك ئه‌مڕۆ بڕوات و نه‌هامه‌تییه‌كی تر به‌رۆكى نه‌گرێت.
زارا ژنێكى پیرى بێكه‌س و دانیشتوى شاره‌دێی باوه‌نوور سه‌ربه كه‌لاره, به ته‌نیا له نێو لانه‌یه‌ك ده‌ژى و حه‌ز ناكات ڕۆژ ببێته‌وه نه‌بادا له لانه‌كه‌ى لێسێننه‌وه, ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ی گرتبوویه خۆى، ئێسته له ژیاندا نه‌ماوه، ئه‌وه‌یش دڵه‌ڕاوكێی زارای زیاتر كردووه.
سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى زارا له‌ناو شاره‌دێی باوه‌نوور، له پێش یه‌كێك له مزگه‌وته‌كان بوو له ساڵى 2003، شه‌وانیش له‌سه‌ر شه‌قام و ناو كۆڵانه‌كان ده‌مایه‌وه, بێكه‌س و ته‌نیا و بێ شوێن، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "به بیرى نایه‌ت كه‌سێكى هه‌بووبێت". زارا به‌هۆى بێكه‌سی و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌دارییه‌وه، ئێسته ژیری له‌ده‌ست داوه.
بپیاوێكى مرۆڤدۆست كه دانیشتووى باوه‌نوور بوو، ئه‌ویش ته‌نیا ده‌ژیا، زارای برده ماڵه چۆڵه‌كه‌ى خۆی و ئیتر وه‌ك دوو كه‌سی بێ‌ناز، نازى یه‌كیان هه‌ڵگرت و به‌رده‌وامیان به ژیان دا.
"حه‌مید مه‌جید" ئه‌و پیاوه بوو كه زاراى له‌و بێنازی و بێكه‌سییه ده‌رهێنا و بوو به‌ه هه‌موو كه‌سى, ئه‌و كه كرێكاری شاره‌وانی بوو، پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زارا هاوسه‌رگیرییان كرد، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، نه‌یانتوانى منداڵ دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زارا خولیای زۆرى بۆ منداڵ هه‌بوو.
پاش ئەوەی ئومێدی بوون بە دایکی لەدەست دا، بووکەڵەیەکی کردووە بە منداڵی خۆی و بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵ خۆی دەیبات
به‌هۆی نه‌هاتنه‌دی ئه‌و خه‌ونه‌ی زارا، ئێسته بووكه‌ڵه‌یه‌كى دروستكراوى كردووه به جگه‌رگۆشه‌ی خۆی و به "خۆشه‌ویسته‌كه‌ى دایكى" ناوى ده‌بات, ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر كوێ بڕوات بووكه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات.
ژیانه خۆش و پڕ نازه‌كه‌ی زارا زۆرى نه‌خایاند و وه‌ك نه‌هاتنه‌دی خه‌ونی دایكایه‌تی، خۆشحاڵییه‌كه‌یشی زوو پووكایه‌وه, له‌وكاته‌ی حه‌میدی هاوسه‌ری له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ست دا.
له‌وكاته‌وه زارا بووه‌وه به‌و مرۆڤه بێكه‌س و داماوه‌ی كه دڵسۆز و خه‌مخۆری نه‌ما و ناچار وه‌ك پێشتر بۆ په‌یداكردنی بژێوى، ڕۆیشته‌وه به‌ر ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان و پیاوچاكانى باوه‌نووس. به‌ڵام ژیانێكی هاوشێوه‌ی حه‌مید ره‌نگه بۆ زارا هه‌ر له یاده‌وه‌ریدا بمێنێته‌وه، بۆیه ئێسته له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه‌كه‌ى ده‌ژى و شه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به ته‌نیایى نه‌كات له ته‌نیشت خۆیه‌وه ده‌یخه‌وێنێت.
تاكه ناخۆشییه‌ك كه له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی زارا و حه‌مید وه‌ك خه‌م مایه‌وه، ئه‌وه‌بوو به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌ی باری شارستانی نه‌یانتوانى له دادگا تۆماری ژیانه هاوسه‌رییه‌كه‌یان بكه‌ن كه خواستی خۆیان بوو، بۆیه ته‌نیا مه‌لا پێكه‌وه‌ی به‌ستن، بۆیه زارا كه هه‌وارگه‌كه‌ی حه‌مید بووه‌ته شوێنی ژیانی، ترسی میرات دایگرتووه هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكه‌دایه كه‌سوكاری حه‌مید ده‌رینه‌كه‌ن.
زارا له‌و دۆخه‌دا چاوی له‌وه‌یه ڕیكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ گرفته‌كه‌ى چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا دیسان نه‌كه‌وێته‌وه سه‌ر شه‌قام و كۆڵان بۆ خه‌و و نه‌كه‌وێته به‌ر سووكایه‌تی.
وشه/ باوه‌نوور- ئارام جه‌بار