حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆ سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر سووك بكرێت، به‌رده‌وام ده‌ڵێت ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام له ڕاستیدا شتی وا نییه.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گفتوگۆ به به‌شێك له چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، حه‌مه‌نه‌زیف قادری جێگری دووه‌می لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته شتێكی فه‌رمی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان ئێمه و كۆماری ئیسلامیی ئێران بوونی نییه، به‌ڵام حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گفتوگۆ به به‌شێك له چاره‌سه‌ر ده‌زانێت، به‌ڵام وتوێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پێویستی به كۆمه‌ڵێك ڕێوشێن هه‌یه پیوَیسته له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌به‌ر چاو بگیرێت.
زیاتر گوتی، پێویسته ئێران باوه‌ڕی به دابینكردنی مافه‌كانی كورد هه‌بێت، له‌سه‌ر پرسی كورد له‌گه‌ڵ حزبه كوردییه‌كان ئاماده‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێران به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی یان كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باسی له‌وه كردووه كه ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئاماده‌ی گفتوگۆن.
به‌رپرسه حزبییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له پره‌نسیپی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نییه كاتێك بیه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر له سێداره‌دانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و گرتنی چالاكوانانی كورد و ته‌قه‌كردن و كوشتنی كۆڵبه‌ران هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌دان به جوڵه‌ی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی، ئه‌وه قابیلی قه‌بوڵ نییه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی