نەوژین خالد موزیكژهنى لاو، له لێدوانێكدا بۆ "وشه" باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى ده‌كات و هۆكارى نوێكردنه‌وه‌ى موزیكى "ئه‌ی ڕه‌قیب" بۆ گوێگرانیى موزیكى كورد ئاشكرا ده‌كات.
وه‌ك لاوێكى موزیكژه‌ن به پێویستم زانى كه موزیكه‌كه نوێ بكه‌مه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، موزیكژهنى لاوى ناودارى كورد "نەوژین خالد"، دواى بڵاو كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى له یوتیووب بۆ "وشه" گوتى، وه‌ك لاوێكى موزیك ژه‌ن بهههستكردنم به به‌رپرسیارییه‌تى سه‌رشانم و له‌كارێكى نوێ ته‌واو جیاوازدا هه‌ستام به نوێكردنه‌وه‌ى سروودى نیشتمانیى "ئه‌ی ڕه‌قیب" به ستیالێكى ته‌واو جیاواز و نوێگه‌رانه له‌سه‌ر شێوازى "هه‌ڵۆ موزیك".
زیاتر گوتى، من وه‌ك لاوێكى موزیكژه‌ن به پێویستم زانى كه موزیكه‌كه نوێ بكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك خزمه‌تێك بۆ چاوار پارچه‌ى كوردستان پێشكه‌شى بكه‌م و نه‌وه‌ى نوێ به موزێكى پاك گوێیان له موزیكى نیشتمانى وڵاته‌كه‌یان بێت.
ڕوونى كرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه له‌لاین ستۆدیۆى هونه‌ره‌وه كارى تۆماركردنى ده‌نگه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجام دراوه، ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنى كلیپه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر هه‌ژار شێخه‌وه بۆ كراوه، به‌رهه‌مه‌كه‌یش له‌لایه‌ن یه‌كێتى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه سپۆنسه‌ر كراوه.
نەوژین خالد حه‌مید، خه‌ڵكى شارى هه‌ولێره، دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکان بەشی موزیکه، ھەرلەمنداڵییەوە خولیای موزیک بووە، لە چەندان فێستڤاڵ بەشداری کردووە، چەند پارچە موزیکی ڤیدیۆ کلیپی تایبه‌ت به خۆى بڵاو کردووه‌ته‌وه، ههوادرێكى زۆرى هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له زۆربه‌ى شوێنه ناوداره‌كانى كوردستان شه‌وه موزیكى تایبه‌ت بۆخۆى بۆ ئاهزوومهندانى موزیك پێشكه‌ش كردووه.