له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌شێوه‌ی نایاسایی و پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ هاتنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان، ئه‌و مووچه نایاساییانه ده‌بڕدرێن.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ناو هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشینی نایاسایی هه‌یه كه به پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون.
پله‌ى سه‌ربازى بندیوار هه‌یه و له‌ناو لایه‌نێكى دیارى كراون
روونیشی كرده‌وه، به‌شێكی زۆر له پێشكه‌شكار و كادیری ڕاگه‌یاندن و ئه‌ندامی حزبی لانێكی دیاریكراو به پله‌ی عه‌قید و عه‌مید و پله‌ی باڵا خانه‌نشین كراون، كه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هاتنی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موویان ببڕدرێن، چونكه هیچیان ئه‌و پله‌یه‌یان نه‌بینیوه و به نایاسایی خانه‌نشین كراون.
یاسای چاكسازی ئێسته له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و بڕیاره به‌م نزیكانه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر خانه‌نشینی پله باڵای هه‌یه كه به‌شێكیان ئه‌ندام كۆمیته و میدیاكاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و حزبه‌ن و به پله‌ی نه‌قیب و عه‌قید خانه‌نشین كراون.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا