كچه گه‌نجێكی مه‌غریبی، ناسناوی شاجوانی ئه‌مازیغی برده‌وه و له شاری ئه‌كادیری باشووری مه‌غریب، له رێوڕه‌سمێكدا تاجی شاجوانی پێ درا.
حه‌نان ئۆبلای 21 ساڵان، دوای ركابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ 10 كچه لاو و شۆخی تردا كه به جلی كولتووری ئه‌و ناوچه‌یه‌وه ده‌ركه‌وتن، توانی ببێته خاوه‌ن خه‌ڵاتی شاجوانی ئه‌مازیغ و تاجی شاجوانی خرایه سه‌ر.
پێوه‌ر و مه‌رجی به‌شداریكردن و كاندیدكردن، زانینی زمانی ئه‌مازیغی و باشتریشه كولتوور و په‌روه‌رده‌یان بزانی.
حه‌نان، دوای بردنه‌وه‌ی ئه‌و ناسناوه، له لێدوانێكی میدیاییدا رای گه‌یاند، ئه‌و وێڕای بایه‌خی به شانۆ و نووسینه‌وه‌ی بیرۆكه‌كانی، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له خوێندن له قوتابخانه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ددان.
وه‌ك هه‌ر شاجوانێكی تر، شاجوانی ئه‌مازیغ به‌شداریی له كاره خێرخوازییه‌كان و به‌شداریكردن له یارمه‌تیدانی دانیشتووانی و یارمه‌تیدانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و یارمه‌تی دوورنشینان و جه‌نگان دژی نه‌خوێنده‌واری.
ئه‌مازیغ، یان به‌ربه‌ر، یه‌كێكن له‌و گه‌لانه‌ی له ناوچه‌ی درێژكراوه‌ی مێرگوزاری سیوه‌ی رۆژئاوا و به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له رۆژئاوا بڵاو بوونه‌ته‌وه، بڕوا وابه كه له بنه‌ڕه‌تدا له باكوری ئه‌فریقا ژیابن، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له باكوره‌وه به‌ره‌و بیابانی گه‌وره له باشوور، ئه‌و ناوچه‌یه پێشتر پێی گوتراوه "ئیغریق".