ماوه‌یه‌كه له سلێمانی، خاتوونه رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌شێوازی نوێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێن و تووشی بێزاری و ته‌نگ پێهه‌ڵچنین ده‌بنه‌وه. دادگای سلێمانی له حاڵه‌ته‌كه نیگه‌رانه و ده‌ڵێت، "به‌هۆی زۆریی دۆسیه‌كانه‌وه، دادگا ناتوانێ كاره‌كان به زوویی راپه‌ڕێنێت". به‌ڵام خاوه‌ن دۆسیه‌كان پێیان وایه "داواكانیان به خاوی ده‌ڕواته پێشه‌وه".
سۆما خالیدی رۆژنامه‌نووس، یه‌كێك له قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و باندانه‌یه كه به‌ناوی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار ژنانی رۆژنامه‌نووس و میدیاكار هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. سۆما كه له یه‌كێك له كه‌ناڵه دیاره‌كانی سلێمانی كاری ده‌كرد و تازه وازی هێناوه، بانده‌كه به ده‌رفه‌تی ده‌زانن پێوه‌ندی پێوه بكه‌ن و به‌ناوی دۆزینه‌وه‌ی كاره‌وه خۆیانی لێ نزیك بكه‌نه‌وه.
سۆما چیرۆكه‌كه‌ی بۆ "وشه" گێڕایه‌وه و وه‌ك خۆی باسی كرد، "هێنده بێزار كراوه، ئاماده نه‌بووه ته‌نانه‌ت سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار بكات".
خاوەن کارێک گوتی من به‌رپرسی به‌شی به‌رنامه‌كانی ده‌زگه‌ی میدیایی (.....)م و وه‌ره كارمان له‌گه‌ڵ بكه، منیش بۆ دڵنیابوون پێوه‌ندیم به چه‌ند كه‌سێكه‌وه كرد له ده‌زگه‌كه، كه‌چی گوتیان كه‌سمان به‌و ناوه نییە
سۆما خالید له درێژه‌دا گوتی، "چه‌ند جارێك ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو پێوه‌ندی پێوه كردم، له‌وكاته‌ی تازه وازم له ته‌له‌ڤزیۆن هێنابوو، گوتم ئه‌مه كه‌سێكه ده‌یه‌وێ چاوپێكه‌وتن بكات یان پرسێكی لایه و ده‌یه‌وێ بڵاوی بكاته‌وه، یاخۆ بۆ ده‌زگه‌یه‌كی راگه‌یاندن كاركردنی منیان پێویسته، بۆیه وه‌ڵامم دایه‌وه".
"ئه‌و كه‌سه كه ته‌واوی زانیارییه‌كانی منی لابوو، چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ریه‌ك پێی ده‌گوتم با پێكه‌وه قسه بكه‌ین و من به‌رپرسی به‌شی به‌رنامه‌كانی ده‌زگه‌ی میدیایی (.....)م و وه‌ره كارمان له‌گه‌ڵ بكه، باش بوو زوو هه‌ستم كرد ئه‌م شێوازی قسه‌كردنه و زۆریی پێوه‌ندییه‌كانی ئاسایی نین بۆ ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی باسی ده‌كرد، ئیتر پێوه‌ندیم به چه‌ند كه‌سێكه‌وه كرد له ده‌زگه‌كه بۆ دڵنیابوون، كه‌چی گوتیان كه‌سمان نییه به‌و ناوه". سۆما وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، پاش دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌ڵێنی دامه‌زراندن و هه‌لی كار جگه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بۆ دروستكردنی پێوه‌ندی و قسه‌كردن، هیچیتر نییه، ئه‌ویش زانی ناتوانێ چیتر به ناوی كاره‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ بكات و فریوم بدات. به‌گوته‌ی سۆما "هۆشداری پێدام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بم له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فۆن و قسه‌كردن له‌گه‌ڵی، ئه‌وا هه‌وڵی ناشیرینكردنم ده‌دات و به‌وه ده‌یترساندم كه هه‌موو نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام بێمنه‌تم كرد، چونكه نهێنیم نه‌بوو".
هه‌رچه‌نده سۆما له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه زیاتر بێزاری نه‌كات، سكاڵای تۆمار نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی ئاماری سكاڵای قوربانیانی ده‌ستی ئه‌م جۆره باندانه و خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به ناوی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، "وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندی كرد به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
چیرۆكه‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ژنان به ناوی ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن زۆرن، سارا عه‌زیز یه‌كێكی تره له‌و قوربانیانه‌ی پاش نزیكه‌ی ساڵێك، ئێسته‌یش ترس و كاریگه‌ریی هه‌وڵی فریودانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماوه، هه‌ركات ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراو پێوه‌ندی پێوه بكات، باری ده‌روونی ده‌شڵه‌ژێت و پێی وایه ئه‌و بانده‌ن كه چه‌ند مانگێك هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆریان لێ كردووه.
خاوەن کارەکە هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه كه ئۆفیسێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و باشتره بچم له‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکەم تا كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی تر دوایی پێی نه‌ڵێن به واسته منی دامەزراندووە
سارا رۆژنامه‌نووسێكی دیاری سلێمانییه و له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی "ك، م" پێوه‌ندی پێوه ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده سارا بێكاریش نییه، به‌ڵام چه‌ند وه‌سفێكی ده‌كات و ده‌ڵێت، تۆ شایه‌نی شوێن و ده‌زگه‌ی میدیایی باشتریت و من ده‌تناسم
و چه‌ندان مانگه چاودێری كاره‌كانت ده‌كه‌م.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه هه‌رچه‌نده له كار و ده‌زگه‌كه‌ی خۆی رازی بووه، به‌ڵام قسه‌كانی "ك" كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروست ده‌كات و چه‌ندان مانگ به ئه‌مڕۆ و به‌یانی ده‌ستی ده‌ستی پێ ده‌كات به‌ناوی دیاریكردنی كاتی چاوپێكه‌وتن.
سارا بۆ "وشه" گوتی، "هه‌میشه دووپاتی ده‌كرده‌وه كه ئۆفیسێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و باشتره بچێت له‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات تا كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی تر دوایی پێی نه‌ڵێن به واسته دامه‌زراوه، به‌ڵام رازی نه‌بووم و گوتم ده‌بێت ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له شوێنی كار ئه‌نجام بدرێت".
دوای ئه‌وه‌ی سارا دڵنیا ده‌بێت رۆژ به رۆژ داواكارییه‌كانی "ك، م" روو له زیادبوون ده‌كه‌ن، خێزانه‌كه‌ی له كێشه‌كه ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و له بنكه‌ی پۆلیس و دادگه سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن، بۆیه "ك" ژماره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت. به‌ڵام تا ئێسته‌یش سارا وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، چونكه پێوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له رێی ڤایبه‌ر بووه و ئه‌و ژماره‌یه‌یش گۆڕاوه كه لای "ك" بوو، پۆلیس و دادگه تا ئێسته ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی تۆمه‌تبار نازانن".
له‌باره‌ی سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی به شێوازی خراپ تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی بۆ بێزاركردنی هاووڵاتییان به‌كار دێنن، فه‌رمان حه‌سه‌نی پارێزه‌ر به"وشه"ی راگه‌یاند، ''هه‌ر ژنێك كه بێزار كرابێت به‌هۆی تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی، ده‌توانێ سكاڵا بكات به‌پێی ماده‌ی سێی یاسای خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی پێوه‌ندیكردن، سێ مانگ بۆ ساڵێك سزای گرتنی ھه‌یه یا سزای دارایی له ٧٥٠ ھه‌زار دینار تا سێ ملیۆن''.
فه‌رمان زیاتر روونی كرده‌وه، ''ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌م رێیه‌وه ھه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت، دواتر ھه‌ر كارێكی نه‌شیاو یان تاوانێكی ده‌رھه‌ق بكرێت، به‌پێی یاسای سزادان ده‌توانێ سكاڵا تۆمار بكات، پێویسته ژنان له په‌نابردن بۆ یاسا سڵ نه‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بزانن تاوانێكیان ده‌رھه‌ق ده‌كرێت".
''له‌م دۆخانه‌دا ده‌بێ پۆلیس و دادگه ھاوكار بن و به زوویی رێوشوێنه‌كانی سكاڵاكه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه زۆرجار ئه‌وه‌ه رۆتین ھه‌ن و كاره‌كان به ھێواشی ده‌ڕۆن، سكاڵاكار پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له سكاڵای، له‌ھه‌مان كاتدا پێویسته ژنان چاوكراوه‌تر بن، هاوكات تاوانباران به‌زوویی به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن، چونكه ئه‌گه‌ر سزا ھه‌بێت و نموونه‌ی چه‌ند سزادراوێك ھه‌بێت، ئه‌و كه‌سانه ده‌ست نابه‌ن بۆ ئه‌و جۆره كارانه". پارێزه‌ره‌كه وای گوت.
له به‌رانبه‌ردا حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگه‌ی سلێمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، ''٨٠ بۆ ٩٠ هه‌زار دۆسیه له دادگه‌ی سلێمانییه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاره‌كان زۆر به زوویی نه‌چنه پێشه‌وه و هاووڵاتییان گله‌ییان له كاتی وه‌رگرتنی مافه‌كانیان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت دادگه خۆیشی له‌م دۆخه نیگه‌رانه".
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن قوربانییه‌كان دره‌نگتر مافی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، به‌گوته‌ی حاكم عومه‌ر ئه‌وه‌یه، "میكانیزمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ئاست ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی تۆڕه‌كانی پێوه‌ندیدا نین، له كاتێكدا یه‌كێك له بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی مافخوراوه".
"كێشه‌یه‌كی تریشمان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كات قوربانییه‌كه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك مافی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێته‌وه، ده‌ست به هێرشكردن ده‌كات". حاكم عومه‌ر وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو ''له دۆسیه‌ی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی پێوه‌ندیكردن، سكاڵاكه ده‌نێردرێت بۆ به‌شی ئایتی له به‌ڵگه و تاوان و به‌دواداچوونی ورد ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه دواكه‌وتووترن له پێشكه‌وتنه‌كانی سۆشیاڵ میدیا و تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی، بۆیه ئه‌و كه‌سه ترسنۆك و بۆگه‌نانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه زیاتر سۆشیال میدیا به‌كار دێنن بۆ هێرش و هه‌ڕه‌شه ترسنۆكه‌كانیان، چونكه ده‌زانن دۆزینه‌وه‌یان بۆ ئێمه قورستره".
گوته‌بێژی دادگه‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه‌یش ده‌دات كه "دادگه به یاسا له‌سه‌ری چه‌سپاوه و ناتوانێ هیچ دۆسیه‌یه‌ك پشتگوێ بخات یا دادگه‌یی دۆسیه‌یه‌ك پێش بخات، چونكه تاوان هه‌رچییه‌ك بێت، قوربانییه‌كی هه‌یه و چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مافه‌كه‌ی ده‌كات".
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و رۆتینانه، گوته‌بێژه‌كه داوای له حكوومه‌ت كرد به‌شی ئایتی له دادگه‌كان فراوان بكات و سه‌رچاوه مرۆیی و ئه‌لیكترۆنییه‌كان زیاد بكات، هه‌روه‌ها له‌رێی كۆمپانیاكانه‌وه گرێبه‌ست و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌واوی كۆمپانیاكانی سۆشیاڵ میدیا دروست بكات تا له كاتی ئه‌و هێرشانه‌دا به ئاسانی زانیارییه كه‌سییه‌كانی هێرشبه‌ر ده‌ست بكه‌وێت".
وشه/ ره‌وه‌ز سه‌ڵاح