سه‌رباری قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ند جۆرێكی میوه و هێلكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، چه‌ند باندێكی چه‌كدار و ده‌سه‌ڵاتدار له سلێمانی، شه‌وانه له ئێرانه‌وه به زه‌بری هێز، ئه‌و ماده قه‌ده‌غه‌كراوانه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره كه له بازرگانه‌كانی وه‌رده‌گرن. به‌رپرسێكی كشتوكاڵی ده‌ڵێت، "هه‌ر شتێك به كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵی باشماخدا نه‌ڕوات، نایاسایی قاچاخـه". به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه‌یش خۆیان له لێدوان و پێدانی زانیاری ده‌شارنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" له رێگه‌ی چه‌ند نێردراوێكه‌وه له مه‌رزی باشماخ كۆیكردوونه‌ته‌وه، هێزێكی چه‌كداری ده‌سه‌ڵاتدار كه له‌ناو شۆفێر و خه‌ڵكی مه‌رزه‌كه‌دا به "ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی" ناسراون، له‌و سنووره كاری ئه‌وه‌یه، شه‌وان ئه‌و كه‌ره‌سته و مادانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون، به پاره بۆ بازرگانی هاورده ده‌كه‌ن و رێناده‌ن هیچ پشكنینێكیان بۆ بكرێت.
دواتر هێزه‌كه به ئۆتۆمبیلی پڕ چه‌كداره‌وه ده‌كه‌ونه پێش باره‌كان تا ناو سلێمانی. له به‌رانبه‌ر ئه‌و قاچاخچێتییه‌یش بۆ هه‌ر لۆرییه‌ك كه‌ره‌سته‌ی ئه‌مدیوكراو، شه‌ش هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن.
له ماوه‌ی رابردوو وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رخست، له‌وكاته‌ی سه‌ردانی عه‌لوه‌ی كرد و بینی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی قه‌ده‌غه كراون، هه‌مووی له بازاڕدا هه‌ن. ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان جووتیاری كورد له به‌رده‌م كامێرادا گریان بۆ به‌فیڕۆچوونی ره‌نجی چه‌ند مانگه‌یان و رسوابوونی به‌روبوومه‌كانیان.
به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیی له پشته
كه‌ریم عه‌زیز خاوه‌نی نووسینگه‌ی كاروباری گومرگی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به"وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه له ئێرانه‌وه چه‌ندان كه‌ره‌سته‌ی جیاواز و پێداویستی سه‌ره‌كی هاووڵاتییان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن و ئه‌وانه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی گومرگیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌وان كه مه‌رزه‌كه چۆڵ ده‌بێت، چه‌ندان بارهه‌ڵگری گه‌وره (میوه، هێلكه، جگه‌ری مریشكی به‌ستووی ئێرانی و دوگ) به نایاسایی دێنه ژووره‌وه
زیاتر گوتی، "به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌وان كاتێك مه‌رزه‌كه چۆڵ ده‌بێت، چه‌ندان بارهه‌ڵگری گه‌وره (میوه، هێلكه) و زۆرجاریش (جگه‌ری مریشكی به‌ستووی ئێرانی و دوگ) كه ئه‌وانه هاورده‌كردنیان نایاساییه و قه‌ده‌غه كراون، به‌ڵام ئه‌مانه بێگومان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاری ناو یه‌كێتی پشتگیریی ده‌كرێن و هێزێكی تایبه‌ت له باشماخه‌وه تا ناو شاری سلێمانی و شوێنی دیاریكراو له‌گه‌ڵدایه".
به‌گوته‌ی كه‌ریم عه‌زیز، هۆی ئه‌و كاره‌یان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه خۆیان له پێدانی گومرگ دوور بخه‌نه‌وه، ده‌نا هه‌موو كه‌ره‌سته و پێدوایستییه‌ك دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی گومرگی، ده‌بێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باشماخ، به‌پێی یاسا گومرگی خۆیان بده‌ن.
روونی كرده‌وه، "ئه‌و هێزانه كه‌س نازانێ سه‌ر به كێن و كاریان چییه؟ به‌ڵام زۆرجار به‌یانیان زوو به شارۆكه‌ی پێنجوێندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی پێنجوێن ئه‌مه ده‌زانن، به‌ڵام ناتوانن به‌ریان پێ بگرن".
به‌پێی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی "وشه"، ئه‌و هێزه چه‌كداره قاچاخچییه، له به‌رانبه‌ر هێنانی ئه‌و ماده خۆراكییانه و گه‌یاندنیان بۆ ناو شاری سلێمانی، بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كه زۆرجار ده‌گاته ده‌یان هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی /به‌پێی جۆری كه‌ره‌سته‌كه و نرخه‌كه‌ی/ له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێت كه ناتوانن به‌ڕێی یاسایی باره‌كانیان بێننه ناو كوردستان.
ئاسایش هه‌موو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان له گۆڕه‌پانێكی خوارووی پێنجوێن راده‌گرت و ئه‌وه‌ی جگه‌ری تێدابوو، گوتیان با بڕوات و نه‌وه‌ستێت، كه‌سیش پرسیار نه‌كات
هاوكات عوسمان محه‌مه‌د كه بازرگانه له شارۆكه‌ی پێنجوێن، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا كاتێك رۆژانه كاری هێنانی سندووقی ره‌شی پلاستیكییان ده‌كرد، له دیوی ئێران به‌زه‌بری چه‌ك، چه‌ندان جار چه‌ند كارتۆنێكی جگه‌ریان خستووه‌ته ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌یانه‌وه و پێیان ده‌گوتوون تا پێنجوێن نابێ هیچ بڵێن.
"كاتێك ده‌مانهێنایه پێنجوێن، له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه به بیانووی پشكنین، هه‌موو ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان له گۆڕه‌پانێكی خوارووی پێنجوێن راده‌گرت و ئه‌وه‌ی جگه‌ری تێدابوو، ده‌یانگوت با بڕوات و نه‌وه‌ستێت، كه‌سیش پرسیار نه‌كات" عوسمان بازرگان وای گوت .
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی له پشت نه‌بێت، كه‌سی تر بۆی نییه كاری وا بكات و ته‌نانه‌ت زانیاریمان هه‌یه كه هیچ كه‌سێك له به‌رپرسانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، ناتوانێ به‌ر به‌و كاره بگرێت".
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ هاورده‌كردن قه‌ده‌غه ده‌كرێن، به‌پێی وه‌رزكانی ساڵ به‌روبوومی خۆراكی و میوه‌ن كه له ناوخۆ پێده‌گه‌ن له‌پێناو قازانجی جووتیار و هاندانی به‌رهه‌می ناوخۆ، زۆرجاریش هه‌ندێك ماده كه نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و مه‌ترسیدارن وه‌ك جگه‌ری به‌ستوو، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه ده‌كرێت، پێداویستی تریش هه‌ن كه له ناوه‌وه به‌شی وڵات دابین ده‌كرێت و پێویستی به هاورده نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره بێ وه‌ڵام مابووه‌وه كه ئه‌و كه‌ره‌سته و خۆراكه قه‌ده‌فه‌كراوانه چۆن له بازاڕدا هه‌ن؟
شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی ناوه‌ند، هاورده‌كردنی هێلكه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه كراوه و رێی پێ نادرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی زۆری په‌له‌وه‌ر و هێلكه له عێراقدا هه‌ن، بۆیه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كانی هه‌رێم كردووه و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
"هۆكاره‌كه‌ی تری داواكه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه كه له هه‌موو عێراق و هه‌رێم و له مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یه‌ك ته‌عریفه‌ی گومرگی هه‌یه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی ناوخۆ توانای به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی زۆریان هه‌یه" ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س و بازرگانێك ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی نایاسایی (قاچاخ) هێكه هاورده بكات سزاكه‌ی چییه؟ به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكرای كرد، "ئێمه له‌ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، هۆبه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌یه و رۆژانه كاری پشكنین بۆ سه‌رجه‌م میوه و سه‌وزه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه رێپێدراوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك به هێلكه‌یشه‌وه به كه‌ره‌نتینه‌ی كشتوكاڵیدا نه‌یه‌ت، قاچاخه و رێوشوێن و یاسای خۆی هه‌یه، یان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، یان ده‌بێت بسووتێنرێت، یان سزای خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌درێت، یاخۆ ده‌خرێته موزایه‌ده‌وه ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووبێت" .
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی لێدوان، چه‌ندان جار پێوه‌ندی كرد به لیوا مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزه‌كه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوان و روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له پێنجوێن دووره، رۆژانه كاروباری بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان-ئێران لێوه ده‌كرێت، هاوسنووره له‌گه‌ڵ شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.