خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان ئالین كه خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌مى گۆرانى و كلیپه، له ئێسته‌دا كار بۆ چه‌ندان به‌رهه‌مى نوێ ده‌كات و به‌پێنچ زمانى جیاواز گۆرانى ده‌ڵێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئالین به‌رۆژنامه‌ى "وشه"ى راگه‌یاند: خۆشه‌ویستیم بۆ هونه‌ره‌كه‌م وام لێ ده‌كات هه‌وڵ بده‌م به‌رده‌وام كاری نوێ و جوان پێشكه‌ش بكه‌م، بۆیه به‌ر له ماوه‌یه‌ك گۆرانییه‌كه‌م به‌هه‌ردوو زمانی ئه‌ڵمانی و كوردی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كرد و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ كلیپمان بۆ كرد. له‌لایه‌كی تره‌وه ئێسته دوو گۆرانیی نوێم تۆمار كردووه یه‌كیان به‌زمانی ئینگلیزی و ئه‌وی تریشیان به‌زمانی سریانییه و كاره‌كانیان ته‌واو بووه و ماوه كلیپیان بكه‌م. هه‌روه‌ها ئه‌لبوومێكی نوێم ئاماده‌یه بۆ تۆماركردن كه له 10 گۆرانی پێك دێت به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی و رووسی.
ئالین دووپات ده‌كاته‌وه، چه‌ند ئافره‌تێكی ئیماراتیی هاوڕێم كه هاوسۆزی میله‌تی كوردن و حه‌ز به هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن، دوو گۆرانی‌یان پێشكه‌ش كردووم كه به‌زمانی عه‌ره‌بی بیانڵێم، یه‌كێكیان ئه‌ڤیندارییه و ئه‌وی تریشیان له‌سه‌ر شێخ زاید و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه له ئیمارات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و به‌دی هاتوون، به‌ڵام تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندیم ده‌رنه‌بڕیوه بۆ گوتنیان.
شاخه‌وان شێخانى