هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژان ئه‌رسه‌لان هه‌ورامى و لیمۆ هه‌ورامى، بۆ یه‌كه‌م جار پێكه‌وه به‌شێوه‌ى دوێت كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كه‌ن به‌ناوی "هه‌وری له مل".
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌رسه‌لان هه‌ورامى به‌رۆژنامه‌ى "وشه"ى راگه‌یاند: "هه‌ورى له مل" ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌رى من و لیمۆ هه‌ورامییه كه به‌شێوه‌ى دوێت كارى بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و به‌رهه‌مه میلۆدییه‌كه‌ى فۆلكلۆره و كه‌مێك گۆڕانكاری تێدا كراوه، به‌ڵام تێكسته‌كه‌ى نوێیه و له‌لایه‌ن سه‌نگه‌ر هه‌ورامى نووسراوه.
روونی كرده‌وه، هه‌وڵمان داوه تێكستى ئه‌و گۆرانییه‌مان به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز بێت، وشه‌كانى من تایبه‌تن به‌ڕه‌گه‌زى مێ و وشه‌كانى لیمۆ تایبه‌تن به‌ڕه‌گه‌زى نێر، موزیكژه‌ن نزار زێوێی سه‌رپه‌رشتیارى گرووپی موزیكى لوڕ دابه‌شكردنى موزیك و تۆماركردن بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌كات و دواتریش له وه‌رزى به‌هار كلیپى بۆ ده‌كه‌ین و بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه.