چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی قژ، یان جوانكاری و بۆیه‌كردنی له ماوه‌ی دووگیانی ئافره‌تان، چ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌له لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكی به‌رده‌وامی خانمانه و ده‌یانه‌وێ بزانن ئه‌م كاره مه‌ترسی و زیانی هه‌یه یان ئاسایی و بێ كێشه؟
توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه‌كردن و چاره‌سه‌ر پڕ له ماده كیمیایییه‌كان بۆ قژ، سوودبه‌خش نییه و بگره زیانی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌كه‌ن له ماوه‌ی دووگیانی‌دا له‌م كارانه دوور بكه‌ونه‌وه.
بۆیه پڕه له ماده‌ی كیمیایی و له ڕێی پێستی سه‌ره‌وه ده‌چێته ناو خوێن و زیان به كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت
هه‌رچه‌نده ئه‌م پرسه مه‌ترسییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره و كاریگه‌ر نییه، به‌ڵام بۆیه‌كردنی قژ به تایبه‌تی گرفتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه پێكهاته‌ی بۆیه‌كه له‌لایه‌ن پێستی سه‌ره‌وه ده‌مژرێ و ده‌چێته ناو خوێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بگات به جه‌سته‌ی كۆرپه‌له كه له كاتی گه‌شه‌كردندایه، زیان به جه‌سته و ته‌ندروستی و گه‌شه‌ی كۆرپه‌له ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌و كێشه‌یه به دوور بن و جه‌سته و ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌تان پارێزراو بێ، باشتره ئه‌و جۆره بۆیانه به‌كاربهێنن كه ته‌واو سروشتین، ته‌نیا تاڵه‌كانی قژی پێ ڕه‌نگ ده‌كرێ، نه‌ك پێستی سه‌ر، چونكه به دڵنیاییه‌وه بۆیه و پێكهاته كیمیایییه‌كانی له ڕێی پێستی سه‌ره‌وه ده‌مژرێ و ده‌چێته ناو خوێنی جه‌سته‌ی دایكه‌وه و له‌وێوه‌یش بۆ جه‌سته‌ی كۆرپه‌له ده‌گوازرێته‌وه.