ژنێكی فڕه‌نسی ته‌مه‌ن 58 ساڵ له كاتی دروستكردن و ئاماده‌كردنی خواردن له چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌و ملپێچه‌ی له ملییه‌وه بوو تووشی كاره‌ساتێكی نه‌خوازراو ده‌بێ و گیان له ده‌ست ده‌دات.
ڕووداوه‌كه له كاتێكدا بوو كوڕه 15 ساڵهكهیشی له ماڵه‌وه بوو، ژنه‌كه خه‌ڵاتێكی كاره‌بایی به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی كێك بۆ كوڕه‌كه‌ی دروست بكات، كاتێك خه‌ڵاتی كاره‌باكه‌ی هه‌ڵكردووه و دواتر ده‌ستی بۆ گیراوه‌كان بردووه تا بیكاته خه‌ڵاته‌كه‌وه، ملپێچه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو خه‌ڵاته‌كه‌وه و سووڕاندوویهتی و له گه‌رووی توندی كردووه و هه‌رچه‌ند هه‌وڵی خۆ ڕزگاركردنی داوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه كاره‌بایی بووه و نه‌یتوانیوه ده‌ستی بگه‌یه‌نێته پلاكی كوژاندنه‌وه، سه‌ره‌نجام خنكاوه و كۆتایی به ژیانی هاتووه.
ڕووداوه‌كه جێی گومانه و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
كاتێك كوڕه 15 ساڵه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته چێشتخانه ئه‌وكاته دایكی كۆچی دوایی كردووه و به په‌له خه‌ڵاته كاره‌باییه‌كه‌ی كوژاندووه‌ته‌وه و به مقه‌ست ملپێچه‌كه‌ی بڕیوه، دواتر تیمی فریاكه‌وتن و ئه‌مبۆلانس به په‌له گه‌یشتوونه‌ته ماڵه‌كه‌یان، به‌ڵام ژنه‌كه هیچ هیوایه‌كی بۆ ژیان نه‌مابوو و به ته‌واوی كۆتایی هاتبوو.
ته‌رمی ژنه‌كه گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی توێكاری وردی بۆ بكرێ و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی به‌ڵگه و ڕاستییه‌كان پۆلیس بگاته هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگی ئه‌و ژنه و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به كه‌سوكاری ده‌ده‌نه‌وه، تا له گۆڕستان بینێژن.