كرێكارانی پرۆژه‌ی ڕووخاندنی پردێك له شاری كویمباتۆری ویلایه‌تی تملینادی
هیندستان به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد، كه پیاوێك له ژێر پرده‌كه خه‌وتووه و پرده‌كه‌یان ڕووخاند، به‌ڵام ئه‌مه بووه گۆڕێك بۆ ئه‌و پیاوه‌ی له ژێر پرده‌كه خه‌وتبوو و به زیندوویی خرایه ژێر گۆڕه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئندیان ئێكسپرێس بڵاوی كرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان تۆن خاشاك و خۆڵی پرده‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی پیاوه‌كه گیانی له ده‌ست داوه و مردووه، پاش دوو ڕۆژ كاركردن بۆ لابردنی خۆڵ و خاشاكه‌كه، دواجار ته‌رمی ئه‌و پیاوه له ژێر داروپه‌ردووی پرده ڕووخاوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
له ژێر پرده‌كه خه‌وتبوو و كرێكاره‌كانیش پرده‌كه‌یان به‌سه‌ردا ڕووخاند
پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 40 ساڵانه و له ته‌نیشتییه‌وه چه‌ند بوتڵێكی به‌تاڵی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی شێوانی جه‌سته‌ی پاش به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رد و خاشاكانه به‌سه‌ری، تا ئێسته ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێ كێیه.
پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی مردنی ده‌ستنیشان بكات، تا بزانرێ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی خاشاكی پرده‌كه به‌سه‌ری گیانی له ده‌ست داوه، یان پێشتر به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی كهووله‌وه تووشی مه‌رگ بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له پزیشكی دادی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كرێ و تا ئێسته به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتوون.