حه‌میدره‌زا عێراقی، جێگری وه‌زیری نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی گازی ئێران، ئاشكرای كرد وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گازپرۆم هاوكاری پته‌ویان هه‌یه و هیواشی خواست له راكێشانی هێڵی گازی ئێران هاوكاری رووسیا وه‌ربگرێت.
هێڵه‌كه به به‌های شه‌ش ملیار دۆلار و توانای گواستنه‌وه‌ی رۆژانه ١١٠ ملیۆن مه‌تر سێجا به‌ره‌و باكوری رۆژئاوای ئێران و دواتر به‌ره‌و توركیا، چه‌ندان ساڵه باسی لێوه ده‌كرێت و دیزاین كراوه، به‌ڵام هێشتا ئێران ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی راكێشانی ئه‌و هێڵه نه‌كردووه كه درێژییه‌كه‌ی هه‌زار و ١٠٠ كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له زستانی ساڵی رابردوو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له نێوان ئێران و ئیتاڵیا واژوو كرا، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌بووه.
حه‌مید ره‌زا عێراقی باسی له‌وه كرد كه پێشوازی له كۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا ده‌كات به وه‌به‌رهێنانێكی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری له هێڵی گازی ئێران.
ئێسته ئێران رۆژانه ٧٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا گاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌یه‌وێت له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه بگه‌یه‌نێته یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا.
به‌كاربردنی گازی ماڵان له ئێران له وه‌رزی سه‌رمادا، سێ هێنده‌ی وه‌رزی گه‌رمایه و ئه‌گه‌ر ئێران كۆگه‌ی تایبه‌تی بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی گازه‌كه دابنێت، ده‌توانێت له هاویناندا بڕێكی زۆر پاشه‌كه‌وت بكات و رێگری له كه‌مبوونه‌وه‌ی گازی ماڵان بكات.
ئێران له هه‌ر دوو كۆگه‌ی سیراجه و شوریجه، سێ ملیار مه‌تر سێجا گازی پاشه‌كه‌وت كردووه و له وه‌رزی زستاندا رۆژانه نزیكه‌ی ٢٠ ملیۆن مه‌تر سێجا له‌و كۆگایانه هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
رووسیا خۆیشی هێڵێكی گاز به‌ره‌و رووسیا جێبه‌جێ ده‌كات كه به توركیش ستریم ناسراوه و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه گاز هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات.
توركیا به تاكه كڕیاری گازی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و له ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٦دا حه‌وت ملیار مه‌تر سێجا گازی له ئێران كڕیوه. به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوانیان، ئێران ده‌بێت ساڵانه نۆ ملیار مه‌تر سێجا گاز به توركیا بفرۆشێت. سه‌رده‌مێك رووسیا ٢٢ ملیار مه‌ترس سێجا گازی ده‌فرۆشته توركیا.
گازپرۆم یه‌كێكه له پیشكه‌وتووترین كۆمپانیاكانی دنیا له بواری كۆگه‌كردنی گاز و خاوه‌نی ٢٢ كۆگای ژێرزه‌وییه، به توانای كۆگه‌كردنی ٧٢ ملیار مه‌تر سێجا و توانای سوودوه‌رگرتنی ٨٠٠ ملیۆن مه‌تر سێجا له رۆژێكدا.
ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی ٢٠١٦دا نزیكه‌ی ٤١٩ ملیار مه‌تر سێجا گازی به‌رهه‌م هێناوه و نزیكه‌ی ١٨٠ ملیار مه‌تر سێجا له‌و گازه‌ی بۆ ئه‌وروپا هه‌نارده كردووه.