سبەی گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی ئیدارەی هەولێر دەكرێت

:: AM:08:53:13/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستەكانی ئیداری هەولێر بكرێت و جێگری پارێزگاری هەولێریش دەستنیشان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی تشرینی دووەم، مەریوان پیرباڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات.

پێوەستە بە گۆڕین و هەڵبژاردنی چەند بەرپرسێكی ئیداریی هەولێر
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەن گوتی، بەشێك لە كۆبوونەوەكە پێوەستە بە گۆڕین و هەڵبژاردنی چەند بەرپرسێكی ئیداریی هەولێر.

بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی سبەی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بۆ چەند بابەتێك دەبێت و جێگری پارێزگاری هەولێر دەگۆڕێت و لە شوێنی ئەو هێمن قادر هەڵدەبژێردرێ و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێریش هەڵدەبژێردرێت كە كاندیدی ئەو پۆستە دلۆڤان محەمەدە.

بەشێكی تری بەرنامەی دانیشتنەكە بریتییە لە هەمواری پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان.

پێشتر لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا چەند گۆڕانكارییەك لە پۆستە ئیدارییەكانی هەولێر كراوە و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێریش لە ئەنجوومەن متمانەی پێ درا.







وشە - رامیار جەواد