نووسینی: حه‌سوونه ئه‌لمسباحی
وه‌رگێڕانی: ئه‌مین بۆتانی
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، فڕانسوا میتیرانی سه‌رۆكی كۆچكردووی فڕه‌نسا رای گه‌یاند، پێویسته گشتاندن بۆ گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه بكرێ و له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگه و زانكۆكانی فڕه‌نسا وه‌ك وانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بایه‌خی پێ بدرێ به ئامانجی گۆشكردنی نه‌وه‌ی گه‌نج و په‌روه‌رده‌كردنیان. بۆ به‌پیره‌وه‌چوونی ئه‌و بانگهێشته‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا، شاعیر و فه‌یله‌سووف ژان پیێر فای پڕۆژه پێشنیارێكی ئاماده كرد، تێیدا داوای دامه‌زرانی ئه‌نستتیوتی جیهانیی فه‌لسه‌فه‌ی كرد كه ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی رێكخستنی كۆڕ و كۆبوونه‌ی تایبه‌ت بێ به پرسگه‌لی فه‌لسه‌فه و ناساندنی گه‌وره فه‌یله‌سووفانی كۆن و نوێ.
هایدگه‌ر وه‌ك راڕه‌وێك وایه بۆ راكردن
ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك میتیران به په‌رۆشه‌وه پێشوازی له پڕۆژه‌كه‌ی كرد و چه‌ندان جار ژان پیێر فای بانگ كرده كۆشكی "ئه‌لیزێ" بۆ تاوتوێكردنی مژاره‌كه، به‌لاَم له كۆتادا حكوومه‌تی فڕه‌نسی ژاك درێدای فه‌یله‌سووفی ناسراوی وه‌ك سه‌رۆك بۆ ئه‌نستتیوته نوێیه‌كه ده‌ستنیشان كرد، یاخۆ بۆ ئه‌نستتیوتی جیهانیی فه‌لسه‌فه. ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌تیش وه‌ك تانه‌لێدانێك وابوو له ژان پیێر فای و پڕۆژه‌كه‌ی. كه‌چی ژان كلوود میلنار كه بووه ئه‌ندامی ئه‌نستتیوتی ناوبراو؛ له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره گوتی كه "پڕۆژه‌كه‌ی ژان پیێر فای به راستی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش بوو، به‌لاَم پێویستی به ره‌وایه‌تییه‌كی فه‌لسه‌فی و شۆره‌تێكی جیهانی هه‌یه كه سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ مسۆگه‌ر بكات. ئه‌م هه‌ردوو خاڵه‌ش لای ژاك درێدا ده‌ست ده‌كه‌ون نه‌ك ژان پیێر فای".
ژان پیێر فای لە زنجیره وتارێك ژاك درێدای به بانگه‌شه‌كردن بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هایدگه‌ر تۆمه‌تبار كرد
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژان پیێر فای به سكرتێری گشتی "ئه‌نجوومه‌نی بالاَی بیركردنه‌وه" دانرا؛ به‌لاَم ئه‌و هه‌ر وازی نه‌هێنا و ده‌ستی به شه‌ڕ كرد دژ به ژاك درێدای ركه‌به‌ره چه‌توونه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و شه‌ڕانه‌شی دواجار بوونه هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌نستتیوتی جیهانیی فه‌لسه‌فه ده‌ربكرێ و دواتر ژان پیێر فای "زانكۆی ئه‌وروپی بۆ لێكۆڵینه‌وه" دامه‌زراند وه‌ك هه‌وڵێك بتوانێ له میانیدا به گژ ركه‌به‌ره‌كه‌یدا بچێته‌وه. هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا؛ به‌ڵكو ده‌ستی به نووسینی زنجیره وتارێك كرد و تێیدا ژاك درێدای به بانگه‌شه‌كردن بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هایدگه‌ر تۆمه‌تبار كرد له ناو زانكۆكانی فڕه‌نسا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی رابردووی نازیزمی هایدگه‌ر، چونكه هایدگه‌ری خاوه‌نی په‌رتووكی "بوون و كات – الوجود والزمان" له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه ئه‌وسا راگر بوو له زانكۆی فرایبۆرگ، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی نازییه‌ت به ئاشكرا لایه‌نگریی خۆی بۆ هیتله‌ر راگه‌یاند. هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خۆیدا به ناوی "زمانه ده‌سه‌لاَتگه‌ره‌كان" ئه‌و رۆڵه گه‌وره‌ی وه‌دیار خست كه وشه‌كان ده‌یگێڕن له ئاراسته‌كردنی ئه‌قڵه‌كان.
له تێكستێكیشدا به ناوی "نامه‌یه‌ك له‌باره‌ی درێدا"؛ ژان پیێر فای ركه‌به‌ره‌كه‌ی خۆی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه تێزی "هه‌ڵوه‌شانگه‌رایی/ ته‌فكیكییه‌ت" ئه‌وه‌ی درێدا پێی ناوداره، راستییه‌كه‌ی له فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فی هایدگه‌ره‌وه وه‌رگیراوه و به ده‌ستنیشانكراویش له "هزری ره‌چه‌ڵه‌ك/فكر العرق" هه‌ڵێنجراوه كه وابه‌سته‌ی نازییه‌ته. ژان پیێر فای ئه‌و نووسینه‌ی خۆی به‌وه كۆتایی پێ هێناوه و ده‌ڵێ، "ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌شم كردن؛ بێ چه‌ندوچوون ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره ده‌سه‌لمێنێ كه هایدگه‌ری نازیست ئه‌نستتیوتی جیهانیی فه‌لسه‌فه به‌ڕێوه ده‌بات له رووی هزر و فه‌لسه‌فه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێك له فه‌یله‌سووفه ناسراوه‌كانی فڕه‌نسا، وه‌ك ژان – لۆك نانسی و میشال دوگی پاڵپشتی ره‌های خۆیان بۆ ژان پیێر فای خسته‌ڕوو. بۆیه ئه‌مجاره‌یان ژاك درێدا وه‌ك تاقه تۆمه‌تبار به "نازیبوون"ی هایدگه‌ر نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو لیڤیناس، ژان پۆڵ سارته‌ر و میشال فۆكۆش هاتنه ریزه‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ر سێیانه به درێژایی 50 ساڵی ره‌به‌ق له شه‌یدایانی خاوه‌نی په‌رتووكی "بوون و كات – الوجود والزمان" بوون و چاوپۆشی‌یان له‌وه كردبوو كه هایدگه‌ر به‌رگریكاری نازیزم بووه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانه قێزه‌ونانه‌ی نازییه‌ت دژ به مرۆڤایه‌تی كردبوونی؛ بێده‌نگی نواندبوو.
وه‌ك پاساوهێنانه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ره‌وت و ره‌چوونه، ژان- كلوود میلنار گوتی، "پێویسته ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێته‌وه كه فه‌لسه‌فه‌ی فڕه‌نسی به‌ر له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م جۆرێك بوو له سایكۆلۆجیای ئه‌زموونگه‌ریی كۆڵه‌وار له باره‌ی خستنه‌ڕووی پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كان. بۆیه ده‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا به دوای سه‌رچاوه‌دا بگه‌ڕێ. هیچ سه‌رچاوانه‌یشی ده‌ست نه‌كه‌وت له ئه‌ڵمانیا نه‌بێ كه هیگڵ چه‌مكه‌كانی بۆ مه‌یسه‌ر كردبوو. هایدگه‌ریش شێوازی پێ به‌خشی بوو". بێجگه له ژان- كلوود میلناریش؛ ماتیۆ بوت- بونفێڵ كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستتیوتی جیهانیی فه‌لسه‌فه بوو، پاساوێكی تر ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، "هایدگه‌ر وه‌ك راڕه‌وێك وایه بۆ راكردن.
فه‌لسه‌فه‌كه‌یشی به‌شێوه‌یه‌كه هه‌ر بیرمه‌ندێك ده‌توانێ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی تیادا ده‌ست بكه‌وێ كه شیاو بن و بۆ په‌ره‌پێدان و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی كه‌ڵكیان هه‌بێ".