هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی، جارێكى تر له نوێترین پۆستیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوی كردووته‌وه، له‌دواى به‌شداریكردنى له فیلمێكی نوێ به‌ناوی "خێوهكانى ئه‌وروپا" كه وه‌ك ئه‌كته‌رێك ڕۆڵی تێدا ده‌گێڕێت و بڕیار وایه به‌م نزیكانه نمایش بكرێت، ده‌ركه‌وتن و گۆڕینى ڕه‌نگى قژى زیاتر له به‌رهه‌مه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
ده‌ركه‌وتن و گۆڕینى ڕه‌نگى قژى زیاتر له به‌رهه‌مه‌كه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكلامى فیلمه‌كه و وێنه تازه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هه‌یفاوه وای كردووه هه‌واداره‌كانی كاردانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بێت بۆ ئه‌م ستایله نوێیه‌ی كه تا ئێسته به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌كه‌وتووه و نه‌یانبینیوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕه‌نگى قژى زه‌رد كردووه و ورووژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
له فیلمى "خێوهكانى ئه‌وروپا" هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان "دیفا لبنانی و ئه‌حمه‌د فیشاوی و مسته‌فا خاتر و ئهرووی جوده" به‌شداریان كردووه، به‌ڵام ته‌نیا باسى ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى هه‌یفا كراوه.
هه‌یفا یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر گرنگی ده‌دات به جوانی و شیكپۆشی له جله‌كانیدا، به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی له‌شولارییه‌وه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره.
هه‌یفا وه‌هبی له خانه‌واده‌یه‌كی ناوداری لبنان له‌دایك بووه، ته‌مه‌نی 47 ساڵه و به شێوه‌ى ئاشكرا و فه‌رمى یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ملیاردێرێكی میسڕی، له ساڵی 2012 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و خاوه‌نی كچێكه به‌ناوی "زه‌ینه‌ب"، سه‌رمایه‌كه‌ی به 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی مه‌زه‌نده ده‌كرێت، خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌لبووم و كلیپه یه‌كێك بووه له پاڵێوراوان بۆ سه‌رنجڕاكێشترین خانمان له دنیادا.