هاووڵاتییانی سلێمانی گومانه‌كانیان له ڤیدیۆكه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی پۆلیسی سلێمانی زیاتر بوو كه له‌سه‌ر ڕووداوی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یان بڵاو كرایه‌وه، پۆلیسیش ئاشكرای ده‌كات كه ڤیدیۆی تریش ماوه بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی تشرینی دووه‌م، پۆلیسی سلێمانی له رێگه‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتییه‌وه ڤیدیۆیه‌كی نوێی ڕووداوی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یانی بڵاو كرده‌وه كه باسی له ساتی رووداوه‌كه ده‌كرد. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاووڵاتییان ره‌خنه‌بارانی پۆلیسی سلێمانییان كرد و رایان گه‌یاند، كه ئه‌و ڤیدیۆییه گومانه‌كانی زیاتر كردوون.
پۆلیس: له داهاتوو ڤیدیۆى تر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌وین عه‌لی هاووڵاتییه‌كی شاری سلێمانییه له باره‌ی رووداوه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئامانج به نیازی خۆ كوشتن بوایه بۆ ئه‌وه‌نده له سه‌رخۆ ده‌رده‌كه‌وت، ته‌نانه‌ت لێكدانه‌وه‌ی زۆر بۆ گه‌شبینی ئامانج بابانی ده‌كرێ.
هاوكات رێزان محه‌مه‌د مامۆستایه و ده‌ڵێت، گه‌یشتوومه‌ته بڕوایه‌ك كه ئه‌وانه تیرۆر كراون نه‌ك خۆكوژی بێت، چونكه شته‌كه به روونی له ڤیدیۆكه‌دا دیاره كه ئامانج بابانی چه‌ند له‌سه‌رخۆیه. هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێك به نیازی خۆكوژی بێت به‌مشێوه‌یه مامه‌ڵه ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ڤیدیۆكه هیچ گومانێكی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له ڤیدیۆكه ده‌گرن بنه‌مای نییه. زیاتر گوتی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، ڤیدیۆیه‌كی تر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رگای گومانه‌كان زیاتر داده‌خات.
شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ته‌رمی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێلی لانه دۆزرایه‌وه، 24 سه‌عات به‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو پۆلیسی سلێمانی گوتیان خوكوژیییه، به‌ڵام ڕای گشتیی بۆچوونی پێچه‌وانه‌یه و گومانی له‌و ڕووداوه هه‌ر ماوه.