دواى ماوه‌یه‌كى درێژ له گرژی و ململانێ و بوونى چه‌ندان دۆسیه‌ى ئاڵۆز له نێوانیان، ئه‌مڕۆ له واشنتن دۆناڵد تره‌مپ پێشوازی له ئه‌ردۆغان كرد و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، له‌لایه‌كى تریشه‌وه شه‌پۆلى ناڕه‌زایه‌تى كوردان و ئه‌و ئه‌مه‌ریكاییانە‌ى كه دۆستى كوردن، له دژی سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى توركیا به‌رده‌وامن و له‌پێش كۆشكى سپى به چڕى كۆبوونه‌ته‌وه.
له‌پێش كۆشكى سپى به چڕى كۆبوونه‌ته‌وه
ئه‌مجاره ئه‌ردۆغان كه گه‌یشته واشنتن، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان گرووپی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی هاووڵاتییان و كوردانى ئه‌مه‌ریكا بە خۆپێشاندان و وتنەوەی دروشم لە دژی بووه‌ته‌وه.
ئه‌م ناڕەزاییەی بەردەم شوێنی کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەردۆغان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو هێرشی داگیركاری كرده سه‌ر كورده‌كان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سی ئاواره كردووه و 90 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش كه ژن و منداڵیشیان تێدایه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه كۆتایی به ژیانیان هێنراوه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆى ناڕه‌زایه‌تى هاووڵاتییان و پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر پێویست ناكات پێشوازی له‌و سیستمه توركییه و سه‌رۆكه‌كه‌ی بكات، كه ساڵ دوای ساڵ تاوانه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ و دیموكراسی و خه‌ڵكی سڤیل زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
وه‌ك له‌و ڤیدیۆیانه له "كوردستان ئه‌حمه‌د" بۆ "وشە"ی ناردوون، ده‌رده‌كه‌وێت هاووڵاتییه‌كى زۆر له ده‌ورى كۆشكى سپى كۆبوونه‌ته‌وه و خۆپێشاندانیان بۆ شه‌رمه‌زاركردنى سه‌ردانه‌كه‌ى ئۆردو‌غان ده‌ردەبڕن و داوای ده‌ركردنى ده‌كه‌ن.
له نۆى مانگى رابردوو توركیا به ره‌زامه‌ندى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، له‌م هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكى سڤیل كوژروان و رووبه‌رێكى زۆرى خاكى رۆژئاواى كوردستانیش داگیر كراوه. به بیانووى ئه‌وه‌ى توركیا ناوچه‌ى ئارام بۆ ئاواره سوورییه‌كان داده‌نێت.
شایه‌نى باسه ئه‌مه‌ریكا و توركیا كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان هه‌یه، له‌وانه دۆسیه‌ى سووریا و دۆسیه‌ى كڕینى مووشه‌كى ئێس=400، بۆیه ده‌كرێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌م دوو بابه‌ته له نزیكه‌وه تاوتوێ بكه‌ن و سه‌رۆكه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا، له مانگى ئایارى 2017 بۆ دوایین جار سه‌ردانى ئه‌مه‌ریكا كرد، ئه‌و كاتیش سه‌ردانه‌كه‌ى ناڕه‌زایى لێ كه‌وته‌وه.