ئه‌و شێفه كورده‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوبانگی ده‌ركردووه، به هۆی ڕه‌قى له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و خواردنى پاره‌ى به‌خشیشیان و چه‌ندان سه‌رپێچی كه له چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامی دابوو سزا درا.
نوسره‌ت گۆكچه چێشتلێنه‌رێكی گه‌نجی باكوری كوردستانه، به هۆی جووڵه‌یه‌كی سه‌یر له كاتی دروستكردنی خواردنه‌كانیدا، به ماوه‌یه‌كی كورت ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد، له لایه‌ن چه‌ندان چێشتخانه‌ی به ناوبانگی دنیاوه داوای لێ كرا ببێته چێشتلێنه‌ر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد به ماوه‌یه‌كی كورت باری دارایی ڕوو له زیادبوون بكات و ببێته یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵ.
دادگا 250 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى سزاى داوه
ماوه‌ى ساڵێكه چووه‌ته نیویۆرك، له‌وێ له لقى چێشتخانه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى به بێ ده‌ست كێش و خاوێنى پێویست كه لێژنه‌ى ته‌ندروستى تێبینیان له‌سه‌رى هه‌بووه سزا دراوه، لهلایكى تر چه‌ندان كارمهندنى به‌هۆى ڕه‌قى ههڵسوكهوتهكهیهوه له دادگاى كارى ئه‌و ولایه‌ته سكاڵاى یاساییان تۆمار كردووه و دادگا 250 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى سزاى داوه.
له یاسای چێشتخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو شت زۆر گرنگه كه نوسره‌ت هیچیانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وانیش له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێش له كاتی ئاماده‌كردنی خواردن، هه‌روه‌ها لابردنی هه‌موو جۆره ئێكسسواراتێك، كه‌چی نوسره‌ت چاویلكه‌كه‌ی له چاوه و ئهنگوستیلهكانی له ده‌ست لا نه‌بردووه، ئه‌مه‌ش وای كرد له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندرووستی ئه‌و وڵاته‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، سزاى دارایى بدرێت.
لهلایكى تر چه‌ندان كرێكارى تایبه‌ت هبه چێشتخانهكهى سكاڵاى ئه‌وه‌یان تۆمار كردووه له‌سه‌رى كه نوسره‌ت پاره‌ى بهخشیشى ئه‌وانى خواردووه.
نوسره‌ت گۆكچه چێشلێنه‌رێكی ئاسایی بوو، له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان كاری ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌تای ساڵی 2017 ڤیدیۆیه‌كی خۆی له كاتی ئاماده‌كردنی گۆشت بڵاو كرده‌وه كه به شێوازێكی جیاواز خوێی به‌سه‌ردا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ماوه‌یه‌كی كورت بینه‌ر و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد، بۆیه ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان و به saltbae ناسراوه.