دواى ماوه‌یه‌كى درێژ له گرژی و ململانێ و بوونى چه‌ندان دۆسیه‌ى ئاڵۆز له نێوانیان، ئه‌مڕۆ له واشنتن دۆناڵد تره‌مپ پێشوازی له ئه‌ردۆغان كرد و كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، دواى ته‌واو بوونى كۆ بوونه‌وه‌كه کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
له‌گه‌ڵ ئەردۆغان ڕێكکه‌وتین ھاوشێوەی ئێمە بەرەنگاری تیرۆر ببنه‌وه
سه‌ره‌تا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا، به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند، کۆ بوونەوەیەکی زۆر گرنگ و بە بەرھەممان لەگەڵ سەرۆك کۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا، بەرپرسانی تورکیا و ئەمه‌ریکا زۆر بە چڕی کاریان لەسەر چارەسەری پرسی فڕۆکەی F-35 کردووە.
سەرۆکی
ئەمه‌ریکا زیاتر گوتى، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئەردۆغان، ڕێكکه‌وتین ھاوشێوەی ئێمە کە بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە، خۆشحاڵین تورکیا 40 ملیار دۆلاری بۆ پەنابەرەکان خەرج کردووە و لە بەرانبەردا ئەورووپا سێ ملیار دۆلاری خەرج کردووە، پێویستە بەندکراوە داعشییەکان بنێردرێن بۆ ئەورووپا، ئه‌ردۆغان دۆستى منه".
ته‌ڕه‌مپ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئاشكراى كرد، "كه پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا زۆرباشه و ئاگر به‌ستیش جێبه‌جێ كراوه، توركیا دووه‌م هێزى گه‌وره‌یه له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌تى ناتۆدا له‌دواى ئه‌مه‌ریكا، بۆیه به‌لاى ئه‌مه‌ریكاوه دۆستایه‌تى ئه‌و وڵاته گرنگه".
له به‌رانبه‌ردا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، به ڕۆژنامه‌نووسانى گوت، "ھاوڕاین لەبارەی بەرەوپێشبردنی زەمینەسازی و بەھێزکردنی پێوەندییەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها قوڵکردنەوەی ھاریکارییەکانمان".
زیاتر گوتی، "بیرمان نه‌چێت لە سووریا، (کلدانی، ئێزدی، ئارامی، مەسیحی)، تەواوی ئەوانەی دێنە لای ئێمە ھیچ کێشەیەکیان تووش نابێت، ھەوڵی تایبەتییمان ھەیە لەبارەی هه‌موویانه‌وه، دەرفەتی ئەوەمان بۆ ئامادەکردوون کە لە پەرستگاکانی خۆیاندا پەرستشەکانیان ئەنجامبدەن".
له كۆتایدا ئه‌ردۆغان گوتى، "ڕاگه‌یاندن ڕۆڵى خراپى بینیووه له تێكچوونى پێوه‌ندى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا، توركیا به گفتوگۆ هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتان چاره‌سه‌ر ده‌كات".