توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه هه‌رچه‌نده كاركردن و جووڵه زۆر سوود به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش زۆری كاركردن و شێوازی ژیانی ناته‌ندروست و سیسته‌می خۆراكی نه‌شیاو هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆیه هۆشداریمان پێ ده‌ده‌ن، كه هاوسه‌نگی له نێوان كار و پشوودان بكه‌ین و دووریش كه‌وینه‌وه له خۆراكی ناته‌ندروست.
توێژینه‌وه‌كه به دیاریكراوی به دوای پێوه‌ندی و كاریگه‌ری كاركردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی و دڵ به تایبه‌تی كۆڵیوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زۆر كاركردن و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام هۆكارێكه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن.
ته‌نیا كار له ئێسكه‌په‌یكه‌ر و بڕبڕه‌ی پشت ناكات، به‌ڵكوو سوڕی خوێن و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنیش تووشی كاره‌سات ده‌كات
بۆ ده‌سكه‌وتنی وه‌ڵامی كاریگه‌ری كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زیاتر له 65 هه‌زار كه‌س وه‌ك نموونه وه‌رگیران و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرا و به به‌رده‌وامی پێوانه‌ی لێدانی دڵ و چاودێری ته‌ندروستی بۆڕییه‌كانی خوێنیان كراوه، هاوكات ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی به‌هۆی كۆلیستڕۆڵ و خواردنی خراپیش به جیا تۆمار كراوه و ویستوویانه به وردی بگه‌ن به كاریگه‌ری كار له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و سوڕی خوێن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، جیا له‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره كێشان و كحوول خواردنه‌وه و خۆراكی ناته‌ندروست ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات ئه‌وانه‌یشی كه ئیشی پڕ له شه‌كه‌تی و هیلاكییان ئه‌نجام داوه، به ڕێژه‌ی 13% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌رزتر بووه، به به‌راورد به‌وانه‌ی كارێكی ئاسایی و دوور له ماندووبوونی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.